حه‌سه‌ن جیهاد: کێشه‌که رێژه‌ی کورد زۆر که‌مه له وه‌زاره‌ته‌کان، حه‌ق نییه کورد ئه‌وه په‌سه‌ند بکات
له کاتێکدا دانوستاندنه‌کان له ئارادیه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ عێراق، کوردیش وه‌کو لایه‌نه‌کانی تر له هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی هه‌ندێ له وه‌زاره‌ته گرنگه‌کانه، به‌ڵام ئاخۆ کورد هیچی گرنگی ده‌ست ده‌که‌وێت؟ وه ئه‌گه‌ر نه، چی !
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کورد وه‌زاره‌تی ده‌ست ئه‌که‌وێت، به‌ڵام ئێستاکه کێشه‌که له‌وه‌یه زۆر که‌م وه‌زاره‌تیان بۆ کورد داناوه، تا دوێنی سێ وه‌زاره‌تیان بۆ کورد داناوه، وه ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ش به راستی زۆر گرنگ نیین، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، کۆچ و کۆچبه‌ران و دارایی، بۆیه رێژه‌ی کورد زۆر زۆر که‌مه له وه‌زاره‌ته‌کان وه به هیچ مه‌نتقێک حه‌ق نییه کورد ئه‌وه په‌سه‌ند بکا وه نه‌چێته ناو گفت و گوهکان ئه‌گه‌ر هه‌ر وا بمێنێ. کاکه حه‌سه‌ن ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته‌ش هه‌ر وه‌ها تا راده‌یه‌ک وه‌کو حکومه‌ته‌کانی پێشووتر له ژێر فیشاره دهرهکیهکاندایه وه به قه‌ناعه‌تی خۆیان ناگه‌نه سه‌ر ئه‌نجامێک به ئاسانی، ره‌نگه باێدن بێت و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ست تێکه‌ڵاو بکات و دووایی ده‌ر ئه‌که‌وێت ئاخۆ سازشه‌کان جه‌وهه‌ری ئه‌بێت، لایه‌نه‌کان رازی ئه‌کات وه یان ناتوانێ و شکه‌ست دێنی".