ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: ئه‌م جاره‌ش کورد فریوی خوارد وه هه‌م زۆر لاواز ده‌رکه‌وت
ده‌ووترێت عێراق کۆزه‌یه‌کی شکاوه و هه‌میشه هه‌وڵ دراوه به هه‌ر به‌هایه‌ک بێت پێکه‌وه بلکێنرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری لێکۆله‌ره و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی شیانی هه‌یه جارێکی تر ئه‌م کۆزهیه بشکێت ده‌ڵێت" به‌ڵی شکاندنه‌که‌ی ده‌شکێت، پێێم وایه زۆر زه‌حمه‌ته لیکاندنهوهی به یه‌که‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک هێز له چواربهردا هه‌ن که لایهنگێری ئه‌و شتانه‌دا نیین بۆیه هه‌موو جارێک هه‌وڵ ئه‌درێت ئه‌وه هه‌ر چۆنێک بێت بیلیکێننهوه وه‌کو ئه‌م جاره کردیان وه پێیم وایه ئه‌مه‌ش دووا جار نابێت. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت زۆر به داخه‌وه و پێمیش ناخۆشه ئه‌م قسه ده‌که‌م، پێیم وایه ئه‌م جاره‌ش کورد فریوی خوارد وه هه‌م زۆر لاواز ده‌رکه‌وت وه پێین وایه ئه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ش کرا هه‌ر دووباره بونه‌وه‌ی جاره‌کانی پێشووه، له‌به‌ر خاتری ئه‌وه هێشتا کورد له هیچ کاتێکدا زهمناتێکی به نووسراوی به ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌وه کاره‌ساته نوێنه‌رانی رێبه‌رایه‌تی کورد له هه‌ولێر خه‌ریکی دانوساندن و خه‌ریکی کۆبونه‌وه‌ن و هێشتا نازانن کێ بوه به وه‌زیر کێ نه بوه به وه‌زیر، له کاتێکدا کێشه‌که له به‌غدا کۆتایی پێ هاتوه و به په‌له په‌ل راگه‌ێندراوه".