ره‌فیق غه‌فور: په‌که‌که وه‌کو ئه‌رکی خۆیان ده‌ێزانن به‌رگی له هه‌ر به‌شێکی کوردستان بکه‌ن
گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌کو خۆیان ئاماژه‌ی پێی ده‌که‌ن پاراستنی گه‌له‌که‌یان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان به ئه‌رکێکی نیشتمانی خۆیان ده‌زانن و له‌و پێناودا درێغیان نه‌کردوون.
کاک ره‌فیق غه‌فور ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (K.N.K) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" وه‌ک ئاشکرایه په‌یامی پارتی کرێکارانی کوردستان و گه‌ریلاکان په‌یامێکه بۆ هه‌موو گه‌لی کورد و هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان، ئه‌وان به ئه‌رکی خۆیان ئه‌زانن به‌رگری له هه‌ر به‌شێکی کوردستان بکه‌ن، جا که هێڕش کرایه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و داعش ده‌ستی به په‌لاماردان کرد، ئه‌وان وه‌کو ئه‌رکی خۆیان پێشتر ئه‌وی زانراوه 10 کادیری هه‌ره به توانایان ناردووه بۆ ناوچه‌که پێش شه‌ره‌که‌ش که ئاگاداری ره‌وشه‌که بن و که‌وتنه چالاکی و رێخستن و ئاماده‌کاری بۆ به‌رگری کردن له ناوچه‌که، هه‌م ئه‌وان و هه‌م گه‌ریلاکانی پژاکیش. کاک ره‌فیق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی زۆر لایه‌ن دان به بوونی گه‌ریلاکان له‌به‌ره‌کانی شه‌ردا له باشور دا نانێن ده‌لێت راستیه‌که‌ی هه‌م هۆکاری سیاسی و هه‌م هۆکاری تری شاراوه‌ش له پشته و هه‌ر وه‌ها فیشاری تورکیا و ئێران و ده‌شڵێت ئه‌گه نه له نا گه‌لی ئێمه‌دا و له ناو خه‌ڵک و میدیاکاندا تازه له‌وه ده‌رچووه بشاردرێته‌وه".