سۆران پاڵانی: زۆرێک له راوێژکاره‌کانی کوردستان پسپۆر نیین
راوێژکار چ رۆڵیک ده‌بینێت له ژیانی رۆژانه‌ی ئێمه، سیستمه‌کان وه یاخود سه‌رۆک و رێبه‌رانی وڵاتاندا؟
سۆران پاڵانی مامۆستای یاسا له زانکۆێ کۆیه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" راوێژکار توانایه‌کی دیاریکراوه که له کۆمه‌ڵێکی که‌سان بۆ به‌رێوه‌بردن و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی کۆمه‌ڵگا به گشتی وه بۆ ژیانی تاکه‌کان به تاێبه‌ت. کاک سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له وڵاتانێکدا که به دام و دهگاه ئه‌کرێن و ده‌وڵه‌ت یاسا تێدا سه‌روه‌ره وه شته‌کان رێگای راسته‌قینه‌ی خۆیان گرتووه، راوێژکاران له‌و ده‌وڵه‌تانه رۆڵی گرنگیان هه‌یه وه ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌کی زۆر له هێنانی راوێژکارهکاندا خه‌رج ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی کاروباره‌کان باشتر و ته‌ندرووستر به‌رێوه بچن. وه سه‌باره‌ت به رۆڵی راوێژکاران له هه‌رێمی کوردستان، کاک سۆران ده‌ڵی کۆمه‌ڵیک له راوێژکاران ته‌نها بۆ پڕکردنه‌وه‌ی شوێنه، بۆ دانی پله‌یه وه یاخود بۆ ئیقناع کردنه، بۆیه زۆرێک له‌و راوێژکارانه تاێبهتمهندیان نییه، پسپۆر نیین، ره‌نگه هه‌ل و مه‌رجێک که له کوردستان له ساڵانی رابوردوودا حاکم بوه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک به حوکمی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری وه ماندووبۆنیان له‌سه‌رده‌می شاخ وه به‌شداریکردنیان له بزۆتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی کورد ئه‌و پۆستانه‌یان پێی دراوه".