مه‌سعود مه‌ناف: رۆژئاوای کوردستان به شێوه‌یه‌کی بوێرانه و لێخۆبوردوانه به‌رخۆدان ده‌که‌ن
هه‌رچه‌ند بۆ نزیکه‌ی دوو ساڵه گه‌ریلا و شه‌رڤانانی کورد له رۆژئاوای کوردستان له به‌رخۆدان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعشدان، ئه‌و تیرۆریستانه به‌وه‌وه رانه‌وه‌ستان و ده‌ستیان گه‌ێشته باشوری کوردستان و کۆمه‌ڵ کوژیهکیان له شه‌نگاڵ نایه‌وه، به‌ڵام به به‌رخۆدانی گه‌ریلا و پێشمه‌رگه پاشه که‌شیان پێی کرا.
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له‌م دواییانه‌دا سه‌ردانی هه‌ردوو به‌شی کوردستانی کرد وه به هه‌لمان زانی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م ههڤپهێڤینهی له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ێن، کاک مه‌سعود سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی ده‌ڵێت" سه‌ردانه‌که‌مان ئه‌وه بوو له قامشلۆ له رۆژئاوای کوردستان، پرۆژه‌یه‌ک به ناوی "رۆژئاوا میدیا پرۆجێکت" ده‌ست پێی بکه‌ێن، که ده‌ست پێشخه‌ریه‌کی میدیایه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵێک گه‌نج له رۆژئاوای کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی رۆژئاوا به ده‌ستی خۆیان، به زمانی خۆیان و به کامیرای خۆیان بۆ دونیا دره‌وه بگوازنه‌وه. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌ختیه‌کی زۆرمان پێی گهێشت له ده‌می سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌دا به‌و هۆیه‌ی سه‌ردانه‌که‌مان هاوکات بوو به داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره‌ساته مرۆڤییه که له باشوری کوردستان له شه‌نگاڵ قه‌وما وه ئه‌و هێڕشه‌ی که داعش کردی بۆ سه‌ر شاره‌کانی باشوری کوردستان، جگه له‌وه‌ش ئێمه کێشه‌مان بۆ په‌ێدا بوو له‌وه‌ش که سنوریش به شێوه‌ی یاسایی ده‌رباز بکه‌ێن، به داخه‌وه رێگامان پێی نه‌درا سنوری کوردستان به یاسایی ده‌رباز بکه‌ێن، به‌و هۆیه‌وه ناچار بوین به قاچاغ برۆێن بۆ رۆژئاوای کورستان. کاک مه‌سعود سه‌باره‌ت به رۆژئاوای کوردستان ده‌ڵی به داخه‌وه له‌باری ئابوریه‌وه له ژێر گه‌مارۆیه‌کی سه‌خت دایه هه‌ر له سه‌ره‌تاێ شۆڕشه‌وه له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارو دراوه، به‌ڵام به خۆشیه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر بوێرانه وه به شێوه‌یه‌کی زۆر له خۆبوردوانه به‌رخۆدان ده‌که‌ن و له هه‌موو لایه‌که‌وه هوڵی خۆ پاراستن ده‌ده‌ن".