دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: پێدا چوونه‌وه به کۆێ کێشه‌کان و بۆ حکومه‌تی باشور یارمه‌تی رۆژئاوا نادات
ئایا قه‌ت ئه‌و پرسیاره‌تان بۆ هاتوه‌ته پێشه‌وه بۆ هێزێکی چه‌ند هه‌زار که‌سی وه‌کو رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به چه‌ک و سه‌رچاوه و سنورێکی سنورداره‌وه وا ئه‌مه‌ریکا و جیهانی رۆژئاوا خۆیان پێیانه‌وه خه‌ریک کردوون و له‌به‌رامبه‌ریاندا هاوپه‌ێمانی درووست ده‌که‌ن؟
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئه‌وه پرسیارێکی زۆر زۆر گرنگه هه‌مومانی له خۆمانی بکه‌ێن، به‌ڵام وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر زۆر ئاسان نییه. ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مین سازیانه‌ی که وا ده‌کات هێزێکی توندره‌و وه هێزێکی به‌ربه‌ری به‌م جۆره درووست ببێت. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێم وایه کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی وه ئاێینی له پشت سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره هێزانه وه توانای ئه‌و جۆره هێزانه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خاک و ناوچه‌یه‌کی زۆر له چه‌ند وڵاتێک‌دا داگێر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت سنوره‌کانیش بسڕنه‌وه. دکتۆر گۆران ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئێمه‌دا هات له باشوری کوردستان و ئه‌و شکه‌سته سه‌ربازیانه‌ی که رووی دا، کاتی ئه‌وه هاتوه ئێمه پێدا چونه‌وه‌یه‌کی جدی وه راستگۆیانه بۆ کۆێ ئه‌م هه‌موو کێشانه بکه‌ێن، له نێوانیاندا ئایا حکومه‌تی باشوری کوردستان بۆچی یارمه‌تی برا کورده‌کانمان نادات له کۆبانی و ناوچه‌کانی تر.