شاهۆ کرماشانی: رووداوه‌کان له ناوچه‌که‌دا به قازانجی ئه‌مه‌ریکا کۆتایی پێی دێت
هه‌ندێ شیکه‌ره‌وان باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌مه‌ریکا زۆر جار خۆێ ده‌خاته ناو کێشه و گرفتانێکدا که له کۆتاییدا به ئاسانی پێ ناکرێت سه‌ری لێ ده‌ر بکات.
رۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له راستیدا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که وه به تاێبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تێکی تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه، راسته له کورت خایه‌ندا ئه‌مه‌ریکا تووشی کێشه و گرفت ئه‌کات وه ئه‌بینین له هه‌ندێ شوێندا که‌مته‌رخه‌می به خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام له درێژ خایه‌ندا من پێێم وایه هه‌موو ئه‌م رووداوانه به قازانجی ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا ته‌وا ده‌بێت. کاک شاهۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت له رێگاێ هاوپه‌ێمانه ههریمیهکانی وه به تاێبه‌ت له ناوچه‌که‌دا وه به تاێبه‌ت کورد ئه‌و کارانه ئه‌نجام بدات. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تا چه‌ند سه‌رکه‌وتوو بوه له هه‌ڵبژاردنی دۆسته‌کانیدا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا دۆستێکی تاێبه‌تی وه یاخود راسته‌قینه‌ی نه‌بوه له ناوچه‌که‌دا، هه‌ر ته‌ماشای تورکیا که که نزدیک‌ترین هاوپه‌ێمانی ئه‌مه‌ریکا بوو له ناوچه‌که‌دا، له کاتی شه‌ری عێراقدا رێگای به له‌شکه‌ری ئه‌مه‌ریکا نه‌دا له به کارهێنانی خاکه‌که‌ی".