شه‌ماڵ به‌شیری: 21 رۆژ شه‌ڕ له کۆبانی ته‌نها 14 هێڕشی ئاسمانی به‌ڵام سێ رۆژ له موسل 98 هێڕش به‌رامبه‌ر به داعش هاتوه‌ته ئاراوه
بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که کورد له کۆبانی زۆر دلێرانه له شه‌ڕێکی نابهرابهریدا ده‌جه‌نگن، به‌ڵام وه‌کو ده‌رده‌که‌وێت تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌یشتونه‌ته لێواری شاره‌که. ئایا ده‌کرا رێگایان پێی نه‌درابا و ئه‌وه‌نده پێشه‌وه چوونیان نه‌کردبایه و نه‌گه‌نه لێواری کۆبانی؟
شه‌ماڵ به‌شیری چاودێری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌م دۆخه دوو لایه‌نی هه‌یه، چونکه دوو لایه‌ن به‌شداری ئه‌م قهێرانهن که ئێستاکه له رۆژئاوای کوردستان و له کانتۆنی کۆبانی هاتوه‌ته ئاراوه، قه‌ێرانه یهکمهکهی ئه‌وه‌یه که تێکۆشانێک لایه‌نی کوردی به‌رێوه دهێبات، وه ئه‌وه‌ی که هه‌مومان رۆژانه دهێبیسین و ده‌ێبینین و گهواهیین، لایه‌نی کوردی هیچ کۆتاییه‌کی نه‌کردووه، ته‌نانه‌ت ژنان و مناڵانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئه‌م کانتۆنه ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتوه وه‌ک به‌رپرسیاره‌تیه‌کی ئه‌خلاقی، وه‌کو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی مرۆڤی پێکیان هێناوه، بۆیه له‌و چوارچێوه‌دا ناتوانین هیچ ره‌خنه‌یه‌کمان هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ئایا لایه‌نی کوردی ده‌ێتوانی پێش له هه‌ندی شت بگرێ یان نه. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵام لایه‌نی دووه‌م که بێگومان ده‌کرا شتێک کرابا، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌کانی هاوپه‌ێمانه، لایه‌نه‌کانی هاوپه‌ێمان به دوو معیاری جیاواز وه به دوو ستانداری زۆر له یه‌کتر جیاوازه‌وه سه‌ودا له‌گه‌ڵ پرسی داعش وه سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئاسایش و مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی مرۆڤی تاکی کورد ده‌که‌ن. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له باشوری کوردستان و له عێراقدا له ماوه‌ی که‌متر له سێ رۆژدا 98 جار هێڕشی ئاسمانی له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی موسڵ به‌رامبه‌ر به داعش هاتوه‌ته ئاراوه، به‌ڵام زۆرتر له 21 رۆژه شه‌ڕ له کۆبانی له ئارادایه تا ئێستا 14 هێڕشی ئاسمانی به‌رامبه‌ر به داعش هاتوه‌ته ئاراوه، ئه‌مه گوزارش له‌وه ده‌کات که تا چ ئاستێک نا بهرابهریهک هه‌یه له روبهرووبونهوهدا له‌گه‌ڵ داعشدا وه له‌سه‌ر چ ئاستێک‌دا هێڕشه‌کان به‌رێوه ده‌چن، هه‌ر بویه بێگومان ده‌کرا له‌مپه‌ر دابنرێ بۆ پێشره‌ویه‌کانی داعش، ده‌توانرا له‌مپه‌رێک دابنرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م وهحشتیهی که ئه‌مرۆ روبه‌رووی کۆمه‌ڵگای کوردی، تاکی کورد و ئه‌م ده‌سکه‌وته ده‌بێته‌وه، که ده‌سکه‌وتێکی دیموکراتیکه له رۆژئاوای کوردستان".