فه‌رسه‌ت سوفی: هیچ بنه‌مایه‌کی نییه گوایه سه‌رۆکی هه‌رێم فه‌رمان نادات له رێگادان بۆ چوونی رۆژئاوا و کۆبانی
له زۆر وت‌و وێژهکانماندا له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا له هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی باس له فه‌رمانی سه‌رۆکێ هه‌رێم ده‌که‌ن، گوایه فه‌رمانی نه‌داوه. ئایا هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هێشتا له به‌رگری دان، ئایا هێشتا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌رۆکن بۆ هێڕش بردنه سه‌ر داعش؟
دکتۆر فه‌رسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به پێچه‌وانه‌وه ئێستاکه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه له هێڕش بردندان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، ئێمه له دووای رووداوه‌کانی 3/8 له کۆمه‌ڵێک شوێن پاشه کشمان کرد، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین گوێڕ، مه‌خمور، ره‌بیعه و کۆمه‌ڵێک گوندی تر له میحوه‌ری خازر، کۆمه‌ڵێک گوند و شوێن له میحوه‌ری جه‌له‌ولا وه زۆر شوێنی ستراتیژی تر ئازاد کراوون له ئه‌نجامی هێڕش کردن. بۆیه پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئێستا له حاڵه‌تی هێڕش بردندایه نه‌ک له حاڵه‌تی به‌رگری کردن. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فه‌رمان نییه هێزه‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان به هانای رۆژئاوه‌وه بچن ده‌ڵێت باوه‌ر بکه ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌کی نییه وه ئه‌مه دوور له راستیه‌وه، به‌ڵام راسته ئێمه کێشه‌ی جوگرافیامان هه‌یه، لایه‌کیان تورکیایه و لایه‌کی تریش خودی داعشه. دکتۆر فه‌رسه‌ت ده‌شڵێت ده‌ی فه‌رموو من لێره‌وه را ئهگهێینم، له رۆژهه‌ڵات، له باکور، له کوێه‌وه ده‌یه‌وێ با بفه‌رموێت، وه لێره‌وه من ده‌توانم دڵنیاییت بده‌م که جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان زۆریشی پێێ خۆشه وه خۆشی له راگهیندراوهکهێدا رایگه‌یاند که به هه‌موو توانایانه‌وه له‌گه‌ڵ کۆبانیدان".