سامان رەسوڵپوور: ئەمەریکا و وڵاتانی تر بە شێوەیەکی "دبل ستاندار" double standard خەریکە لەسەر داعش کار دەکەن
دیارە هەر وڵاتێک لە دیدی بەرژەوەندیەکانی خۆیانەوە دەرواننە ئەو رێکخراوانەی کە ئەمرۆ لە گۆڕەپانەکەدان چ ئەوانەی بۆ مافی گەلانیان تێدەکۆشن وە یاخو رێکخراوانێکی تیرۆریست وەکو القاعدە و دەوڵەتی ئیسلامی. چ روانینێک هەیە سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەمەریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی – داعش.
رۆژنامەوان سامان رەسوڵپوور لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو جم و جۆڵانەی کە داعش دەێکا وە یا خود ئەو تاوانانەی کە کردوویەتی ئایا لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا و وڵاتە رۆژئاواییەکاندا هەیە یان نە. من پێێم وایە لە هەر روانگەیەکە تەماشای بکەێن وا تێ ناچێت بەو جمو جۆڵانە لە خزمەت مرۆڤایەتی و تەنات لە خزمەت ئەو وڵاتانەشا بێت، مەگەر ئەو شیانەی هەبێت کە هەندێ لەو وڵاتانە راستە و خۆ یان نە راستە و خۆ ، داعش بۆ هەندی لە بەرژەوەبدیە تاێبەتیەکانی خۆیان بە کار بێنن. کاک سامان هەر وەها دەڵێت ئەو گومانە هەیە هەندێ لەو وڵاتانە نەوت لە داعش دەکرن و دەێفرۆشنەوە. کاک سامان دەشڵێت لەوە گرنگتر ئەو وڵاتانە بە گشتی وە لەسەرەوەی هەمۆیان ئەمەریکا بە شێوەیەکی "دبل ستاندار" double standard خەریکە لەسەر داعش کار دەکا ".