هادی سوفیزاده: حیزبه‌کان له‌وانه‌یه له پاش خه‌لکه‌وه بن له خۆپێشاندانه‌کانی رۆژهه‌ڵات دا
برا، دۆست و هاورێ راسته‌قینه له رۆژانی ته‌نگانه‌دا ده‌ر ده‌که‌ون، هه‌ر به‌و شێوه‌ی گه‌ریلاکانی YPG و PKK به هانای باشوری کوردستان له شه‌نگاڵ دا گه‌یشتن، رۆژهه‌ڵاتیش له چه‌ند رۆژی رابوردوودا نموونه‌یه‌کی بێ وێنه‌یان پێشان دا له پشتێوانی کردنیان بۆ کۆبانی رۆژ ئاوا.
هادی سۆفیزاده ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و شاره‌زای کاروباری ئێڕان و کهفقاس له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و هاو ده‌نگیه‌ی رۆژهه‌ڵات بۆ کۆبانی ده‌ڵێت" کورد له ماهییه‌ت و ناوه‌رووکی کوردبوونی خوێدا، کورد بوونێکه وه‌کو شارستانیه‌تی میسوپۆتامیا، وه‌کو شارستانیه‌تی زاگرۆس پێناسه ئه‌کرێت ئه‌مه( قوهیهکی جاذبه) هه‌یه له ناو نه‌ته‌وه‌ی کوردا، که له ناو که‌م نه‌ته‌وه‌ی تردا ئه‌بینرێت، لێره‌دا ته‌وای ئه‌و هه‌سته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که کوردستان و له ئه‌وروپا و له ئه‌مه‌ریکا شوێنه‌کانی دیکه ئهێبینین، پرسی کوردی له بازنه‌یه‌کی بچووکه‌وه هێناوته بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تر که ئه‌توانی بڵی سه‌ر گوڵی بزوتنه‌وه‌ی کورد له دونیادا پێناسهبکهێت. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بازنه‌ی کوردایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه‌تر و به‌رفراوانتر بوه‌ته‌وه و ئه‌مرۆ نه‌وه‌یه‌کی نوێ ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌و خوێندنه‌وه‌ی که خۆێ له سیاسه‌تدا هه‌یه هاتوه‌ته گۆڕه‌پانه‌که وله بهددتریت حاڵه‌تی سهرکوتتدا ووشیاره.