نهئیم نه‌جه‌فی: کرماشان، له هونه‌ری به‌رگری دا گۆرانی بۆ کۆبانی ده‌ڵێت
هه‌ر به‌و شێوه‌ی میدیا چه‌کێکی کوشندده و کاریگه‌ره بۆ خه‌بات و تێکۆشان، له هه‌مان کاتتدا هونه‌ر وه به تاێبه‌تی هونه‌ری به‌رگری تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه له جۆش و خرووشاندنی مه‌ردوم. کرماشانیهکان به هونه‌ری به‌رگری پێشانیان دا که کرماشانیش کۆبانیه.
رۆژنامه‌وان کاک نهئیم نه‌جه‌فی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " هه‌ندی جار تراژیدیایهێلیگ دێنه سه‌ر رێگامان له راستیدا ئازمۆنێکن بۆ راپه‌راندنی مرۆڤ بوونمان و مرۆڤ دۆستیمان، ئه‌مرۆش به‌و جۆره‌ی که له مێژووداخاونی قوربانی و تووشی تراژیدی بوینه، ئه‌مرۆ جارێکی تر دووباره ده‌بێته‌وه. کاک نهئیم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و جیاوازیه‌ی که ئه‌مرۆ ئێمه له کوردستان ده‌یبینین، گه‌ل له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌دا بێده‌نگ را نه‌وه‌ستاوه، ئه‌مرۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که له کۆبانی و شه‌نگاڵ ده‌کرێت نه‌ک له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڵکۆ جیهانی ده‌روه‌ش پشتێوانی خۆیان دهربریوون. کاک نهئیم ده‌ڵێت هونه‌ری به‌رگری رۆڵێکی فه‌ره گرنگی هه‌یه له ئاگا کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، بۆ نموونه ووتنی گۆرانیه‌ک شیانی هه‌یه کاریگه‌ریه‌کی زۆرتری هه‌بێت تاکو ووتارێک له ناو چینه جۆرا و جۆره‌کانی کۆمه‌ڵگا وه به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م شته‌ش له کرماشان به روونی به دی ده‌کرێت. کاک نهئیم ده‌شڵێت له‌و کاته‌ی رووداوه‌کانی شه‌نگاڵ و کۆبانی روویان دا چه‌ندین چالاکی هونه‌ری بۆ لایهنگێری و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و تاوانانه له کرماشان ئه‌نجام دراوه، هه‌ر له پێشانگای وێنه بگره که ژماره‌یه‌ک له وێنه گره ناوبانگه‌کان تێدا به‌شداریان کرد و پول و دارییش کۆکرایه‌وه تاکو هۆنراوه و گۆرانی چڕین و ده‌شڵێت تا ئێستا فه‌ره‌تر له 10 گۆرانی بۆ کۆبانی تۆمار کراوه".