وه‌زیری دارایی حکومه‌تی کاتیی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت ڕه‌وشی ئۆپزسیۆنی سوریا خراپه و پێویست به هاوکاریه‌کی به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه بۆ ڕزگارکردنی گه‌لی سوریا.
ئیبراهیم میرۆ ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌کانیاندا له کۆشکی سپی و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا به کاربه‌ده‌ستانی بهڕیوبهرایهتیهکهی سه‌رۆک ئۆبامایان گوتووه که نابێت به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ، ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د فه‌رامۆش بکرێت و ده‌شڵێت داوایان له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا کردووه که پێویسته وه‌ک یه‌ک له داعش و له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بدرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز میرۆ وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش ده‌داته‌وه که له‌سه‌ر ڕه‌وشی کورد له ئایندهی سوریادا له هاوبه‌ندی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌گیرێت و ده‌ڵێت هه‌رچۆنێک بێت ئه‌م هاوبهندیهی ئۆپزسیۆن له ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د باشتره.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵین پێناچێت ئۆپزسیۆنی سوریا پڕۆژه‌یه‌کی هه‌بێت بۆ کورد له ئایندهی سوریادا و هه‌ندێکیش وه‌ک ده‌ڵێن هیچ جیاوازیه‌کی نابێت له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: