له پاش ڕووداوه‌کانی مانگی شه‌ش له عێراق و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت له‌لایه‌ن تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه، جارێکی تریش قسه‌کردن له‌سه‌ر دۆسێی گۆڕانکاری له نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گه‌رم و گوڕ ده‌بێته‌وه.
عه‌لی که‌ریمی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت باس و خواس له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان له نه‌خشه‌ی خاوه‌رمیانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روه‌ختی یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو له‌سه‌رده‌می (جۆر بوش) ی باوک و دواتریش له سه‌روه‌ختی ڕزگارکردنی عێراقیشدا باس ده‌کرا که پلانێکی له‌و شێوه‌یه له ئارادایه و ده‌شڵێت ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌ش له ڕۆژئاوا دروست بووه که پێشتر و له سه‌روه‌ختی په‌یماننامه‌ی (سایکس پیکۆ) دا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه دابه‌شکراوه.
ده‌ستوه‌ردان له نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا پێشتریش له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان بووه، وه‌ک به‌ڕێز که‌ریمی ده‌ڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه وڵاتانی ڕۆژئاوا به ئاشکرایی به شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ش شتێکی شاراوه نییه و ده‌شلێت ئێستا ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده که بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ئه‌و وڵاتانه‌ی خه‌ریکن جارێکی تر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابه‌ش ده‌که‌نه‌وه وه‌ها بکه‌ن ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه یه‌ک بگرنه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: