هونه‌ری شێوه‌کاری، یه‌کێکه له هونه‌ره دێرینه‌کان و وه‌ک ده‌گوترێت سه‌ره‌تاکانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وێنه‌کانی ناو ئه‌شکه‌وته‌کان که به ده‌ستی مرۆڤه به‌راییه‌کان کێشراون.
له هه‌ر باسکردنێکی هونه‌ری شێوه‌کاریدا ناکرێتمێژووهکهی فه‌رامۆش بکرێت و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی به‌رده‌وامیدان و چۆنیه‌تی درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه گرنگی خۆی هه‌یه.
وه‌ک چۆن له شیعردا یان له ڕۆماندا ناکرێت له ڕه‌وته‌کانی ژیان و هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌وپێشچوون خۆت دوور بخه‌یته‌وه، ئاوه‌هاش له هونه‌ری شێوه‌کاریدا هونه‌رمه‌ندانی کورد خۆیان له ڕه‌وت و له ڕهوشهکهشیان جیانه‌کردۆته‌وه.
هه‌ر هونه‌رمه‌نده به‌شێوه‌یه‌ک نومایشتی ڕه‌نگه‌کانی خۆی ده‌کات له چوارچێوه‌ی تابلۆکانیدا، خوێندنه‌وه‌کان بۆ شته‌کان جیاوازن له یه‌کتر، له ده‌مێکدا ڕه‌نگه‌کان هه‌ر هه‌مان ڕه‌نگن.
دڵشاد کوێستانی هه‌میشه له گه‌شتێکی بێوچاندایه، به‌رده‌وام به‌شوێن داهێنان و تایبه‌تمه‌ندێتیدا ده‌گه‌ڕێت. یاریه‌کی نه‌رم له نێوان فڵچه و ڕه‌نگه‌کانیدا ده‌کات.
کوێستانی به به‌کارهێنانی ڕه‌نگه گه‌رمه‌کان، کار له‌گه‌ڵ سههۆڵبهنداندا ده‌کات. چۆن؟
دڵشاد ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه وه‌ک شاعیرێک بناسرێت به‌ڵام نوسینی شیعریشی هه‌یه و بۆخۆشم سه‌ره‌تای یه‌کتر ناسینمان له‌گه‌ڵ کوێستانی‌دا به‌هۆی شیعره‌وه بوو.
ئه‌گه‌رچی ئێستا زۆر که‌م باسی شیعر ده‌کات، به‌ڵام کاتێک که سه‌یری تابلۆیه‌کی دڵشاد ده‌که‌یت و لێی ورد ده‌بیته‌وه ده‌زانیت هه‌ستێکی شاعیرانه وا له پشت ئه‌و ڕه‌نگانه‌وه و یاری له‌گه‌ڵ بیناییدا ده‌کات.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان له بواری فلیمی سینه‌ماییشدا کاری کردووه و به‌شداریی له چه‌ند درامایه‌کدا هه‌یه.
دڵشاد کوێستانی ئێستا له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی به‌ڵام ڕۆحی وا له زێدی خۆی، چاوه‌کانی وان له هه‌نده‌ران به‌ڵام ته‌ماشای وا لای نیشتیمان.
له ئێستادا کامیان گرنگیی زیاتری پێده‌درێت و جێی بایه‌خی بینهرانیهتی، هونه‌ری فۆتۆگراف یان شێوه‌کاری؟
ئایا ئاساییه له هونه‌ری شێوه‌کاریدا بکه‌ویته ژێر کاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی بیانیه‌وه؟
ئایا کوێستانی توانیویه‌تی به ڕه‌نگه‌کان ئه‌ندێشه‌کانی خۆی نومایشت بکات؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "ژیان له فه‌رهه‌نگدا"یه:
ژماره‌یه‌ک وێنه‌و تابلۆی تر