Accessibility links

سه‌رحه‌د ڤارتۆ: پێویست به‌ لایه‌نی سێهه‌م هه‌یه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیادا


سه‌رحه‌د ڤارتۆ
سه‌رحه‌د ڤارتۆ

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو ساڵه‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا ده‌ستیپێکردووه‌ به‌ڵام هه‌ندێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ له‌وبڕوایه‌دان له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ئاستی بێهیوایی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا زیاتر بووه‌.

هه‌ڵوێستی تورکیا به‌رامبه‌ر کۆبانی پرۆسه‌ی ئاشتی وڵاته‌که‌ی خستۆته‌ بارێکی له‌رزۆکه‌وه‌ و پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو کۆبانی بکه‌وێته‌ ده‌ستی تێرۆریستان ئه‌وا زیانێکی زۆر له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌که‌وێت.

به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که‌) ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆژه‌ی ئاشتی خراوته‌ به‌رده‌ست به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا و به‌ تایبه‌تیش پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاکه‌په‌) ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان فه‌رامۆش کردووه‌ و ده‌شڵێت له‌ باکور باس له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌کات به‌ڵام له‌ ڕۆژئاوا شه‌ڕێکی هه‌ڵگیرساندوه‌ له‌ ڕێی داعشه‌وه‌ و ئامانجه‌که‌ش لاوازکردنی بزووتنه‌وه‌ی کورد بووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سه‌رحه‌د ڤارتۆ ده‌ڵێت هه‌تا ئێستا تورکیا هه‌نگاوی نه‌ناوه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئانکه‌ره‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت و ده‌شڵێت وه‌ک کۆما جڤاکێن کوردستان مه‌رجی خۆمانمان هه‌یه‌.

به‌ڕێز ڤارتۆ ده‌شڵێت ئێستا ڕه‌وشی پرۆسه‌ی ئاشتی که‌وتۆته‌ قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاره‌وه‌ و ئه‌و داوایانه‌ی له‌ پرۆسه‌ی ئاشتیدا له‌ لایه‌نی کوردی کرابوو هه‌مووی جێبه‌جێکراون به‌ڵام هێشتا ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌نگاوی خۆیی نه‌هاویشتووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:30 0:00


XS
SM
MD
LG