دوا واده بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی کۆتایی له نێوان زلهێزه‌کانی جیهان و کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ڕۆژی 24 ی مانگی یازده‌یه.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ئێران ده‌خوازێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه مۆر بکات چونکه وه‌های داده‌نێت که ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆی تا ببێته به‌شێک له هاوپه‌یمانێتی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئێران ده‌توانێت ئه‌و متمانه‌یه بدات به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی که به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی له‌شکریی نییه؟
میوانی به‌رنامه:
سۆران پاڵانی، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له زانکۆی کۆیه.
ئایا ئێران به‌ڕاستی ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ده‌بێت؟
ئه‌م دانوستاندنانه‌ی ئێستا ده‌کرێن له سهروهختێکدایه که ڕه‌وشێکی ئێجگار ناجێگیر باڵی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کێشاوه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا هێناویه‌تیه ئاراوه.
هه‌رچه‌نده که‌م نین ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌وبڕوایه‌دان هه‌بوونی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به جۆرێک له جۆره‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریای هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کیه‌تی، به‌ڵام ده‌شگوترێت که ده‌شێت وه‌ک به‌ره‌نجامه‌کانی کۆتایی به زیانی ئێران بشکێته‌وه.
یه‌کێک له پرسیاره‌کانی تریش ئه‌وه‌یه کامیان به‌لای ڕۆژئاواوه مایه‌ی مه‌ترسی زیاتره بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی، به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران یان ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی" له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: