حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقداڕێکهوتنێکی به‌رایی مۆر ده‌کات.
به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه به‌غدا 500ملیۆن دۆلار به هه‌ولێر ده‌دات و له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ولێر ڕۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو ده‌خاته ژێر ڕکێفی به‌غداوه.
که‌مال چۆمانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تی کوردی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی مۆر کراوهڕێکهوتن بێت ئه‌وا ده‌کرێت وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک لێی بڕوانرێت به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کان، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت کێشه‌کان له‌وه گه‌وره‌ترن که‌ناکرێت به ڕێکه‌وتنێکی دوو خاڵی چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌شڵێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی مۆر کراوه پڕ کێشه‌یه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریشی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز چۆمانی ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌کات ئه‌و پرسیارانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به‌م ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و دهرهوهییشه وه‌ک ده‌ڵێت له‌وانه؛ بۆ له ئێستادا حکومه‌تی هه‌رێم قایل بووه به‌وه‌ی سه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بخاته ژێر ڕکێفی به‌غداوه؟ ئێستا ڕۆژانه هه‌رێم سێسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنێت ئه‌ی 150 هه‌زاره‌که‌ی تری چیی لێدێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تورکیادا ڕێکه‌وتووه و له ڕێی تورکیاوه ده‌بێت؟
که‌مال چۆمانی ده‌ڵێت پاش شه‌ڕه‌کانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، نه‌وتی کهرکوککهوتۆته ژێر ده‌ستی هه‌رێم، ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ڕاپۆرته‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن ڕۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل یان بۆشکه نه‌وت له که‌رکوک به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ته‌نها 25 هه‌زار به‌رمیلی له ناو که‌رکوکدا به‌کارده‌هێنرێت و ئه‌وی تری بزر ده‌بێت نازانرێت بۆ کوێ ده‌چێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: