جارێکی تریش ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فلیمی ڤیدیۆیی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه و سه‌ربڕینی کارمه‌ندێکی ئه‌مریکایی بواری مرۆڤایه‌تی و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی سوریایی نیشان ده‌دات.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڤیدیۆیانه له‌لایه‌ن ڕێکخراوه تێرۆریسته‌کانه‌وه به به‌شێک له شه‌ڕی سایکۆلۆژی داده‌نرێت و هه‌روه‌هاش بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له نێو خه‌ڵکدا.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و تێرۆریستانی تریش له هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له پێناو ئایینی ئیسلامدا ئه‌م جۆره کارانه ده‌که‌ن.
موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و شێوازی کوشتن و نیشاندانی له میدیاکاندا کارێکی نه‌گونجاوه و ده‌شڵێت ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ندێک بنه‌مای بۆ خۆی داڕشتووه و پێی وایه ده‌توانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه ترس و تۆقاندن بخاته دڵی به‌رامبه‌ره‌کانیانه‌وه.
به‌ڕێز حه‌کیم جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فه‌رمانێکی شه‌رعی نییه به‌ڵکو بنه‌مای کاری حیزبی و ڕێکخراوه‌یی خۆیانه و پێی هه‌ڵده‌ستن.
موحه‌مه‌د حه‌کیم ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات دروستبوونی ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه‌ی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌شێت په‌رچه‌کردارێک بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک له سیاسه‌ته ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
به‌ڵام ئایا سه‌ربڕین و کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوانی موسڵمان به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و تێرۆریستانی تر به‌شێکه له‌و په‌رچه‌کرداره؟
به‌ڕێز حه‌کیم ده‌ڵێت دژی ئه‌و جۆره په‌رچه‌کردارانه‌یه و ده‌شڵێت به هاوکاری هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت ڕێ له ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ڕێکخراوه‌کانی تری هاوشێوه‌ی بگیرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د حه‌کیم، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: