له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای پایته‌ختدا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ئه‌م کرده تێرۆریستیه له ده‌مێکدایه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له کۆبانیه‌وه تا خانه‌قین له شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه. هاوکات ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره عه‌ره‌به‌کانیش ڕوویان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه و له‌وێ نیشته‌جێبوون.
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له نێو دانیشتوانی هه‌رێمدا هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایشی له هه‌رێمه‌که‌دا.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی هه‌ن، ئایا باسکردنی هێرشێکی تێرۆرکاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌ولێر ته‌نها سنورداره به چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکی دیاریکراوه‌وه، یاخود پێویستی به وردبوونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه؟
میوانی به‌رنامه:
موحسین ئه‌دیب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر
زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌وبڕوایه‌دان پێویست به وردبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتر هه‌یه له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ بیری توندڕه‌وی ئایینی ڕه‌خساوه و جه‌خت ده‌کرێته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و هۆکارانه بنه‌بڕ بکرێن.
میدیای کوردی له هه‌رێم زۆر جار ئه‌م بابه‌ته‌ی خستۆته به‌ر باس که پێویسته به وریاییه‌کی زۆره‌وه سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ وتاره ئایینیه‌کاندا بکرێت و ڕێگه نه‌درێت ئه‌و وتارانه بۆ هاندانی توندوتیژی و ڕه‌وایی دان به توندوتیژی به‌کاربهێنرێن.
بۆ بنه‌بڕکردنی یان هه‌رهیچ نه‌بێت کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌م جۆره دیاردانه، به‌رپرسیارێتیه‌کان له ئه‌ستۆی کێدایه؟ ئایا هه‌ر ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم لێی به‌رپرسیارن؟ یان ئه‌رکێکی هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگای سیڤیڵیه؟
بۆ تێرۆریستان هه‌ولێر ده‌که‌نه ئامانج؟ ده‌یانه‌وێت چ په‌یامێک به کورد بده‌ن؟
بۆ زه‌مینه‌یه‌ک هه‌یه ده‌رفه‌تی ڕه‌خساندووه بیری توندڕه‌ویی ئایینی په‌ره‌بسه‌نێت له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا"یه: