سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و له‌گه‌ڵ هاوشانه عێراقیهکهیدا کۆده‌بێته‌وه.
به‌غدا و ئانکه‌ره ڕۆژی 5شه‌ممه ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر هاوکاری ئاسایشی و ئاڵوگۆڕی زانیاری وه‌ک به‌شێک له هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
کاوه موحه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو بۆ به‌غدا و دواتریش بۆ هه‌ولێر له کاتێکی گونجاودایه و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌وه‌رییه له ناوچه‌که‌دا و گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، وه ده‌شڵێت ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی پێشتر له سه‌روه‌ختی حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکیدا هه‌بوو به‌هۆی ئه‌م سه‌ردانه و سه‌ردانه‌که‌ی پێشتری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشه‌وه ده‌ڕه‌وێنه‌وه.
پێشتر ده‌گوترا به‌شێکی سه‌ره‌کی ساربوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئانکه‌ره و به‌غدا ئه‌و په‌یوه‌ندیه گه‌رم و گوڕه‌ی نێوان ئانکه‌ره و هه‌ولێر بووه به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به دۆسێی نه‌وته‌وه هه‌بووه.
ئایا نزیک بوونه‌وه‌ی عێراق و تورکیا زیان له په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ولێر و ئانکه‌ره نادات؟
کاوه موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی که هه‌ن بریتین له په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری و بازرگانی به‌رفراوانن و تورکیاش له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆیدا ده‌خوازێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئاسایی بکاته‌وه و به‌غداش به هه‌مان شێوه، وه ده‌شڵێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به کوردیشه‌وه هه‌یه، هه‌رێمی کوردستان ده‌روازه‌یه‌کی گرنگه بۆ تورکیا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: