سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بارزانی و داودئۆغڵوکۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانییان کرد.
له‌و کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسی له‌وه کردله‌گه‌ڵ تورکیادا لێکه‌وه نزیکن و هیوای ئه‌وه‌شی خواست تا ئه‌و ساردیه‌ی له نێوان ئانکه‌ره و به‌غدادا هه‌یه بڕه‌وێته‌وه.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا باسێکی زۆر و پوخت کراوه سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌کانی تێرۆر له‌سه‌ر هه‌رێم و گوتوشیه سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتی تورکیا جێی گرنگیه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت پێده‌چێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره به‌ره‌وقۆناغێکی تر بڕوات و هه‌ر له پاش سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئانکه‌ره، لێدوانه‌کانی تورکیا گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و باس له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌کرێت و دواتریش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له به‌غدا هه‌مان جۆر دید و بۆچوون دووباره ده‌کاته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مه‌نتک ده‌ڵێت تورکیا له په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا له قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاردا ده‌ژی و ده‌شڵێت ئێستاش ئه‌م سه‌ردانانه‌ی بۆ به‌غدا و بۆ هه‌ولێریش هه‌وڵێکه بۆ خۆ ده‌رهێنان له‌و کێشانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: