جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته. ئه‌مه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت له‌وه‌تای به‌ڕێز بایدن ڕه‌خنه‌ی له تورکیا گرت له به‌رامبه‌ر ڕێگه‌دانی به که‌سانی بیانی له خاکه‌که‌یه‌وه بچنه ناو سوریا و په‌یوه‌ندی به گروپه توندڕه‌وه‌کان بکه‌ن. جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی سیاسه‌ته‌کانی ئانکه‌ره یارمه‌تی به کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گروپه‌کانی دیکه‌ی دوژمنی ڕۆژئاوا گه‌یاندووه.
دوریان جۆنز له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی کردووه.