ڕۆژنامه‌یه‌کی ناوداری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له له‌شکری عێراقدا بڵاوده‌کاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرته‌که‌ی ڕۆژی دووشهمهیدا له زاری سه‌ربازی عێراقیه‌وه ده‌نوسێت یه‌کێک له ژه‌نه‌راڵه له‌شکرییه‌کان ناوی لێنراوه ژه‌نه‌راڵ مریشک و یه‌کێکی تریشیان ناوی لێنراوه ژه‌نه‌راڵ ده‌فته‌ر (وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ده‌فته‌رێک دۆلار یان ده هه‌زار دۆلار.
سروه عه‌بدولواحید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت له ساڵی 2003 وه عێراق ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌کی به‌رفراون بۆته‌وه له هه‌موو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانیدا و ده‌شڵێت جێی مه‌خابنه که زۆرینه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکرده یهکهمیهکانهوه ده‌کرێت و زۆر جاریش لێپێچینه‌وه ته‌نها له‌و که‌سانه ده‌کرێت که له ئاستی نزمی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، سروه عه‌بدولواحید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ده‌شێت عێراق بتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت له شه‌ڕی دژی تێرۆریزمدا به‌ڵام له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا ناتوانێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌ده‌ست بهێنرێت و ده‌شڵێت ناشبێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی شکستیلهشکری عێراق له شه‌ڕی دژی تێرۆردا وه‌ک ئه‌وه‌ی له موسڵ و ناوچه‌کانی تر بینران، ئه‌و گهندهڵیانهن که ڕۆچوونه‌ته ناو له‌شکری وڵاته‌که‌شه‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: