دانوستاندنه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژ ده‌کرێنه‌وه تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015.
درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م واده‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه یان کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌مێکدا بڕیار بوو ڕۆژی دووشه‌ممه 24 مانگ دوا واده‌بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی و هه‌مه‌لایه‌نه.
ئارێز ئه‌نده‌ریاری، ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێتهێشتا ناکرێت بگوترێت درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانوستاندنه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی چ لایه‌کدایه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت خاڵی ئه‌رێنی و نه‌رێنیشی تیادایه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی دانوستاندنه‌کان.
به‌ڕێز ئه‌نده‌ریاری ده‌شڵێت ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ی ناو ئێران (ده‌وڵه‌تی پاسداران) که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری هه‌یه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی ئێران‌دا له‌وانه‌یه هه‌ندێک له فشاره‌کانی خۆی زیاتر بکات به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران، هه‌ر بۆیه له‌وانه‌یه به‌ره‌نجامی کۆتایی ئه‌م دواخستنه‌ی دانوستاندنه‌کان زیاتر به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی تاران‌دا بشکێته‌وه.
ئارێز ئه‌نده‌ریاری ده‌ڵێت به دوریشی نازانێت ڕۆژئاوا هه‌ندێک دڵنیایی له ئێرانه‌وه وه‌رگرتبێت هه‌ر بۆیه ماوه‌که بۆ ئێران درێژکراوه‌ته‌وه و چونکه هه‌میشه سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ها بووه له پشت په‌رده‌وه زۆر شت ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕایبگه‌یه‌نێت، وه‌ک به‌ڕێز ئه‌نده‌ریاری ده‌ڵێت ڕه‌نگه یه‌کێکیش له هۆکاره‌کانی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانوستاندنه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و ڕه‌وشه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئارێز ئه‌نده‌ریاری ڕۆژنامه‌وان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: