Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: پێشڕه‌ویه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و بازاڕ خۆشکردنی سیاسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان


ئه‌وه‌ی چاودێر له‌سه‌ری کۆکن ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ هه‌ردوو ڕووی سیاسی و ئاسایشیه‌وه‌ به‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردا ڕه‌ت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر بۆته‌ مایه‌ی مشت و مڕی گه‌رم و گوڕ، چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌وداکردنه‌ له‌گه‌ڵ دۆسێکاندا.

ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان به‌ ئاشکرایی دیارن، کورد واته‌نی هه‌ر یه‌که‌ و له‌ ئاوازێک ده‌خوێنن، هه‌ر یه‌که‌ و به‌ به‌رنامه‌ و پلانێکی جیاوازه‌وه‌ کار له‌ ناو پرۆسه‌که‌دا ده‌که‌ن.

هاوکات شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌خت و قورسه‌. کورد له‌ به‌ره‌یه‌کی زیاتر له‌ هه‌زار کیلۆمه‌تریدا له‌ شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا.

ده‌مێکه‌ ده‌گوترێت هه‌موو شتێک له‌و هه‌رێمه‌دا به‌ سیاسی کراوه‌ و ته‌واوی دۆسێکان ده‌خرێنه‌ قاڵبی حیزبایه‌تیه‌وه‌.نمونه‌ش زۆرن له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌.

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

میوانی به‌رنامه‌:

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

له‌پاش پێشڕه‌ویه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا به‌رده‌وام مشت و مڕی سیاسی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا و به‌ تایبه‌تیش له‌ نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا.

هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک یان پێشڕه‌ویه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌کرێته‌ هۆکارێک بۆ بازاڕ خۆشکردنی سیاسی، له‌ ده‌مێکدا هه‌ردوو لایه‌ن جه‌خت له‌ به‌ نیشتیمانی کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌نه‌وه‌.

بۆ له‌م ڕه‌وشه‌ هه‌ستیاره‌دا ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌ ده‌نوێنرێن؟ کێ لێی سودمه‌ند ده‌بێت؟

هاوکات قسه‌ و باسیش گه‌رم و گوڕه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بۆ هۆڵی په‌رله‌مان.

کامه‌ گۆڕانکاری له‌و به‌رنوسه‌ی ده‌ستوردا پێویسته بۆ هه‌ل و مه‌رجی نوێی هه‌رێمی کوردستان؟

ئایا پێویست به‌ داڕشتنه‌وه‌یه‌کی نوێی به‌رنوسه‌که‌ هه‌یه‌؟

(ئه‌بو به‌کر هه‌ڵه‌دنی) له‌ به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ده‌داته‌وه:

XS
SM
MD
LG