Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵا: نه‌خێر کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر وا به‌ زوویی چاره‌سه‌ر ناکرێن


ئارێز عه‌بدوڵا
ئارێز عه‌بدوڵا

هاوکاتی پێکهێنانی حکومه‌ته‌که‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی له‌ عێراق، لایه‌نی کوردی ته‌نها 3 مانگی دانا وه‌ک مه‌رجێک بۆ به‌شداریکردن له‌ حکومه‌تدا و ئه‌و واده‌یه‌ش بۆ جێبه‌جێکردن داواکان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی کورد بوو له‌گه‌ڵ به‌غدادا.

ئه‌و کات کورد ده‌یگوت ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا هیچ نه‌کرا ئه‌وا ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ به‌هێز ده‌بێت له‌م حکومه‌ته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا.

ئێستا که‌ هه‌روادێ و کۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌، پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئایا حکومه‌تی عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌کی نیشان داوه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ که‌ به‌ کێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو ناودێر ده‌کرێن؟

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له‌ کارنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا هیچ په‌یمانێکی نه‌داوه‌ بۆ جێبه‌جێکردنی داواکانی کورد و ئه‌وه‌ش که‌ له‌ کارنامه‌که‌دا نوسراوه‌ خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت، وه‌ک ده‌ڵێت به‌ڵام عه‌بادی ده‌رگای وتووێژی دانه‌خستووه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی وه‌رگرتووه‌ کێشه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان له‌ به‌غدا به‌ دوو شێوه‌ کار ده‌که‌ن له‌م دۆسێیه‌ی وڵاته‌که‌دا، هه‌ندێکیان هه‌وڵی کوشتنی کات ده‌ده‌ن و پێیان وایه‌ هه‌ر درێژبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتری کات کێشه‌کان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا قووڵتر ده‌بنه‌وه‌ ئیتر دواتر گرفته‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عه‌بادی و هه‌ندێکی تریشیان هه‌ر له‌ بنچینه‌وه‌ بڕوایان به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نییه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:20 0:00

XS
SM
MD
LG