له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئێستا یه‌کێکه له هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی شه‌ڕی دژی تێرۆر به‌ڵام هێشتاش پاش 36 ساڵ به‌سه‌ر پێکهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستاندا، له‌لایه‌ن تورکیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشه‌وه به ڕێکخراوێکی تێرۆریست ناودێر ده‌کرێت.
له‌وه‌تای شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیپێکردووه له نێوه‌نده‌کانی ستراتیژ دانه‌ر له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پرسی ده‌رهێنانی په‌که‌که له لیستی تێرۆریستاندا یه‌کێکه له بابه‌ته گه‌رم و گوڕه‌کان.
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ئامانجه‌کانی په‌که‌که یان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له باکوری کوردستاندا ده‌ستیپێکردووه توانیویه‌تی تا ئه‌ندازه‌یه‌ک گۆڕانکاریه‌ک له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بێنێته ئاراوه به‌شێوه‌یه‌ک که کاریگه‌ریی هه‌یه به‌سه‌ر خواسته‌کانی مرۆڤی کورده‌وه له باکور.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز تۆفیق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات (په‌که‌که) که به‌شێکه له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد توانیویه‌تی دید و بۆچوون، هه‌روه‌هاش خواست بۆ مرۆڤی کورد دروست بکات له ده‌ره‌وه‌ی دروشمه سیاسیه‌کانه‌وه وه‌ک ده‌ڵێت به شیوه‌یه‌ک که بتوانێت جوڵه‌ی سیاسی خۆی هه‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: