Accessibility links

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق: ڕه‌نگه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌ست بکرێت به‌ مه‌ترسی لکاندنی دۆسێی ئابوری خۆمان به‌ عێراقه‌وه‌


 دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

به‌غدا و هه‌ولێر ڕێکده‌که‌ون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ناوی له‌ حکومه‌ته‌که‌ی ناوه‌ حکومه‌تی بڕیاره‌ قورسه‌کان هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت وابه‌سته‌ییه‌کانی له‌سه‌ریه‌تی جێبه‌جێیان بکات و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ ڕیکه‌وتنه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی تریشدا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق باسیش له‌وه‌ ده‌کات که‌ پێویسته‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌ گرنگه‌که‌ی شه‌قامی کوردی بدرێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا دروست ده‌بێت و به‌دواشیدا ڕێکه‌وتنێک دێته‌ ئاراوه‌ له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه‌، وه‌ ده‌ڵێت ئایا ئه‌و ناکۆکیانه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ناستراتیژیانه‌ بوون؟ ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌ تا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خه‌ڵک بداته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:44 0:00

XS
SM
MD
LG