وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی جیهانی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له برۆکسل باسیان له کاریگه‌ریی هێرشه ئاسمانیه‌کان کرد بۆ سه‌ر تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و له سوریاشدا.
پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا به‌ڕاستی هاوپه‌یمانان توانیویانه گورزی کاریگه‌ر له تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بده‌ن؟
هێمن سه‌یدی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت پێی وایه هاوپه‌یمانان توانیویانه به‌ره‌وپێشچوون له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام هاوکات وه‌ک ده‌ڵێت گومانیش هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ر ته‌نها هێرشه ئاسمانیه‌کان هۆکار بوون له‌و به‌ره‌و پێشچوونانه‌دا یان ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین ده‌کرێت له‌لایه‌ن هێزی کورد و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن له‌شکری عێراقیشه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سه‌یدی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که هێشتاش کاری زیاتر ماوه بکرێت بۆ شکست پێهێنانی ڕێکخراوی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌وانه ده‌بێت ئه‌و پشتیوانیه‌ی له هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌کرێت، پشتیوانیه‌کی ئۆرگانیک و ڕێکخراوه‌یی بێت به شێوه‌یه‌ک ڕۆژئاوا بزانێت که که‌ی چی‌یان پێده‌گات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: