Accessibility links

مێزگرد: زمانی کوردی له‌ نێو جیهانی ئامێره‌ کۆمپـیوته‌ریـیه‌کاندا


وه‌ک ده‌زانن له‌ ئێسـتادا کۆمپـیوته‌ر بووه‌ته‌ ئه‌و ئامێره‌ی که‌ ڕۆژانه‌ کاری پـێده‌که‌ین، چ له‌ شوێنی کاره‌کانمان بێت یاخود له‌ ماڵه‌وه‌. کوردیش هه‌رچه‌نده‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیـیه‌، به‌ڵام به‌ هه‌وڵ و شاره‌زایی کۆمه‌ڵێـک گه‌نجیـیه‌وه‌ توانیویه‌تی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک باش زمانی خۆی له‌ نێو ئه‌م ئامێره‌ گرنگه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، شوێنی بۆ بکاته‌وه‌.

ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌تا ئێسـتا چی کراون و چی‌تر ماون بکرێن بۆ زیاتر په‌ره‌پـێدانی زمانی کوردی له‌ نێو ئامێره‌ کۆمپـیوته‌ریـیه‌کاندا، بۆ مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا میوانداری دوو که‌سی به‌ڕێز ده‌که‌ین که‌ له‌م بواره‌ خزمه‌تی زمانه‌که‌یان کردووه‌:


دیاکۆ هاشمی، ئه‌ندامی هه‌رسێ کۆمه‌ڵی:
کورد ئای تی گرووپ www.kurditgroup.org
زانستپه‌روه‌رانی کورد www.zkurd.org
چاوگ www.chawg.org

هه‌روه‌ها مامۆستای خولی زمانی کوردی و وه‌رگێڕ له‌ زمانه‌کانی سویدی، کوردی، ده‌ری، فارسی. (CSR) له‌ (CallCenter) ێـک له‌ ستۆکهۆڵم.
لایق حه‌مه‌، ئه‌ندامی کورد ئای تی گرووپ و خوێندکاری دکتۆرا له‌ بواری زانسـتی ئای تی له‌ زانکۆی لیدس له‌ به‌ریتانیا. هه‌روه‌ها ئاپی ته‌خته‌ کلیلی کوردی بۆ ئایفۆن و ئای پاد و ئای پـۆد دروستکردووه‌ له‌گه‌ڵ ئاپی یادگاری هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مه‌ش لینکه‌کانه‌:

https://itunes.apple.com/us/app/kurdish-keyboard/id928647744

https://itunes.apple.com/us/app/halabja-memorial/id539627372

به‌ ڤیدیۆ چۆن ته‌خته‌ کلیلی کوردی (Keyboard) له‌ ئایفۆنه‌که‌ت دابمه‌زرێنیت

https://www.youtube.com/watch?v=IATYiaRasOE

ماڵپه‌ڕی ده‌زگای ئایتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق

http://unicode.ekrg.org/

هاوکاتی ئه‌م مێزگرده‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا که‌ ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ته‌نها کاربکه‌ن به‌ فۆنت و ته‌خته‌ کلیلی کوردی که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای یونیکۆد دروسـتکراون، ئه‌مه‌ش لینکی ده‌قی بڕیاره‌که‌یه‌ که‌ له‌ 15 ی مانگی دوازده‌ی ئه‌مساڵدا ده‌رچووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:15 0:00

XS
SM
MD
LG