به‌لای هه‌ندێک چاودێره‌وه ساڵی 2014 له عێراق ساڵێکی پڕ له هه‌ڵکشان و داکشانی سیاسی و ئاسایشی بووه جیاواز له ساڵانی ڕابردووی ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه.
زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت دوو ڕووداوی سه‌ره‌کی هه‌بوون له تا ئێستای ساڵی 2014 ی عێراقدا که به خۆش و ناخۆش ناودێریان ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت خۆشه‌که‌یان ، لادانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی عێراق و دووه‌میشیان که ناخۆشه‌که‌یه دروستبوونی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕۆستایی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ناکرێت هه‌ر ته‌نها شکسته سیاسیه‌کانی عێراق هۆکار بووبن بۆ دروست بوونی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و وه‌ک ده‌ڵێت سه‌رکوتکردنه‌کانی ژماره‌یه‌ک له ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که هۆکارن له پشت دروستبوونی ڕێکخراوی توندڕه‌وی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: