زۆرێک له داکۆکیکاران له مافه‌کانی ژنان له‌و بڕوایه‌دان پێویسته به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌کانی داکۆکیکردن له مافه‌کانی ژناندا بکرێت بۆ مه‌به‌ستی هێنانه ئارای میکانیزمی نوێ له پێناو هێنانه ئارای یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا.
دکتۆر چۆمان هه‌ردی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر هاوڕایه و ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا مانه‌وه‌ی داواکانیهتی له کۆمه‌ڵێک بازنه‌ی سنورداردا.
دکتۆر چۆمان هه‌ردی، ده‌ڵێت له ڕاستیدا ساڵی 2014 بۆ ڕه‌وشی ژنان نه‌ک هه‌ر باش نه‌بووه به‌ڵکو ده‌شێت بگوترێت خراپتریش بووه و ده‌شڵێت بۆ نمونه ته‌نها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی مانگی یازده‌دا 5 ژن کوژراون که یه‌کێکیان سه‌ری بڕدراوه.
دکتۆر هه‌ردی، ئاماژه‌ش به ئاماره‌کان ده‌کات له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ده‌ڵێت له ماوه‌ی ساڵانی 2007 بۆ 2012دیارده‌ی ژن کوشتن ڕوو له کزی بووه چونکه بکوژانی ژن وئه‌وانه‌ی پێشێلکارییان ده‌کرد دادگایی ده‌کران و زیندانیش ده‌کران و ده‌شڵێت به‌ڵام زۆر جار له کاتی دادگاییکردنه‌که‌دا زۆر جار ده‌ستێوه‌ردان هه‌بووه و یانیش پاش دادگایی کردن کاتێک تاوانبار سزا دراوه به‌ڵام دواتر به‌ر لێبوردنێکی گشتی ده‌که‌وێت.
دکتۆر چۆمان هه‌ردی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که ده‌شێت ئه‌و په‌یامه‌ش بڵاوبووبێته‌وه که ژن کوشتن له ڕووی یاساییه‌وه له‌وانه‌یه به تاوان دابنرێت به‌ڵام ئاسانکاری و چاوپۆشیشی لێده‌کرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر چۆمان هه‌ردی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: