Accessibility links

مێزگرد: کورد، 2014 ، ئاینده


له‌ ساڵی 2014 دا له‌ زۆر رووه‌وه‌ گه‌لێک هه‌ڵکشان و داکشانمان بینی، پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕووداوه‌کانی ساڵه‌که‌دا پێمان ده‌ڵێت چ جۆره‌ ساڵێک گوزه‌راوه‌ و به‌ چ چه‌شنێک کاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئاینده.

ده‌بێت ساڵی 2014 بۆ کورد له‌ عێراقدا چۆن بووبێت؟ ئایا ڕووداوه‌کانی ئه‌م ساڵه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی ده‌ستنیشانکردنی ئاڕاسته‌کانی ئاینده‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا؟

موحسین ئه‌دیب
موحسین ئه‌دیب

له‌ ساڵی 2014 دا قه‌یرانه‌کانی هه‌ولێر-به‌غدا له‌ ترۆپکدا بوون، هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا کورد و حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ڕێکه‌وتنیان مۆرکرد و به‌ ڕێکه‌وتنێکی زۆر گرنگیش ناودێر کراوه‌.

میوانه‌کانی مێزگرد:
موحسین ئه‌دیب، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

له‌ 2014 دا هێزێکی تێرۆریستی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رهه‌ڵده‌دات. زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێن ده‌رکه‌وتنی ئه‌م هێزه‌ تێرۆریستیه‌ لایه‌نه‌کان له‌ عێراقدا ناچار ده‌کات ئه‌گه‌ریش له‌گه‌ڵ یه‌کدا ڕێکنه‌که‌ون ئه‌وا لێک نزیک ده‌بنه‌وه‌.

به‌ختیار که‌ریم
به‌ختیار که‌ریم

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ وه‌ک پێده‌چێت له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا ناکۆکی و ناته‌باییه‌کانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق قوڵتر ببنه‌وه‌ .

ئایا کورد چ ده‌ستکه‌وتێکی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ ساڵی 2014 دا که‌ بتوانریت وه‌ک پره‌نسیپێک لێی بڕوانرێت بۆ ئاینده‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:38 0:00

XS
SM
MD
LG