به‌ڕای زۆرێک له چاو‌دێر ساڵی 2014 بۆ کورد له عێراقدا ساڵێکی پڕ له گێرمه و کێشه بووه. ده‌کرێت بگوترێت ناخۆشترین ڕووداوه‌کانی ساڵی پار بریتی بوون له بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وسای عێراقه‌وه و هه‌روه‌هاش ده‌رکه‌وتن و شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
پێناچێت ئه‌م شه‌ڕه وا به زوویی کۆتایی پێبێت وه‌ک سه‌رچاوه و پسپۆڕانی له‌شکریی له ناو عێراق و له دهرهوهشئاماژهی پێده‌که‌ن پێناچێت شه‌ڕێکی کورتخایه‌ن بێت.
هاوکات به دووریش نازانرێت جارێکی تریش هه‌مان کێشه‌ی بودجه دووباره ببێته‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هیچ شتێک له عێراقدا مسۆگه‌ر نییه و ئه‌وه‌ی دوێنێ ڕێکه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه ئه‌مڕۆ جێبه‌جێناکرێت وه‌ک زۆرێک له‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی له ساڵی 2003 وه مۆرکراون و هیچ کارێکیشیان پێنه‌کراوه.
له پرۆسه‌ی دیموکراسیشدا له هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2014دا ئۆپزسیۆن نه‌ما و لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کان به‌شدارییان له کابینه‌ی هه‌شتدا کرد و ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌بێت که خاوه‌نی یه‌ک کورسی په‌رله‌مانه ئۆپزسیۆن بوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌که‌ی پێشتر ئۆپزسیۆن بوون (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) ئه‌م ئۆپزسیۆنه‌ی ئێستا ئه‌و تواناییه‌ی نییه شه‌قام بجوڵێنێت، هه‌ر بۆیه‌شه ده‌شێت نه‌بوونی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمدا زیان له پرۆسه‌ی دیموکراسی بدات.
ئه‌م زیانه ئه‌و کاته زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێت که میدیای سه‌ربه‌خۆ و ڕێکخراوه سیڤیڵیه‌کان نه‌توانن به ئه‌رکی خۆیان هه‌ستن.
هه‌ر له 2014 دا جارێکی تریش پرسی ده‌وڵه‌تی کوردی گه‌رم و گوڕ بووه‌وه هاوکاتی ڕێکنه‌که‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له‌سه‌ر دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
ناکۆکیه‌کانیش له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا زۆر بوون و گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئاڕاسته‌ی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بێنه ئاراوه له ستراتیژیه‌تی کارکردنیاندا و ته‌نانه‌ت له میکانیزمهکانیشیاندا بۆ ئاینده.
ئایا کورد له 2014 دا ده‌ستکه‌وتی هه‌بووه یان ده‌رفه‌ت؟ ئایا ده‌توانێت له ساڵی نوێ‌دا ئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت؟
به پێداچوونه‌وه به ڕووداوه‌کانی ساڵی 2014 دا چی پێشبینی ده‌کرێت بۆ کورد له ناوچه‌که‌دا به گشتی و له عێراقیشدا به‌تایبه‌تی؟
چۆن ده‌توانرێت به‌رنامه‌ڕێژیه‌کی بابه‌تیانه بکرێت له پێناو ئاینده‌یه‌کی باشتردا؟
ئایا کورد له 2014 دا ده‌ستکه‌وتی هه‌بووه یان ده‌رفه‌ت؟ ئایا ده‌توانێت له ساڵی نوێ‌دا ئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاربێنێت؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه: