Accessibility links

ئاینی ئیسلام له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمدا


به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی توندڕه‌ویی له‌ ئیسلامدا به‌ ئاستی جۆراوجۆر بووه‌.

له‌ جیهانی ئیسلامیدا که‌ خۆی گیرۆده‌ی ناکۆکی و ناته‌بایی بووه‌ له‌ نێوان ئاینزاکانی ئاینی ئیسلامدا (شیعه‌ و سوننه‌) ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر توندڕه‌ویی ئاینی به‌رزبۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تیش پاش ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.

هاوکات هه‌ندێک وڵات و ڕێکخراوی ئیئسلامیش هه‌ن زیاتر باس له‌ هۆکاره‌کانی دروستبوونی دیارده‌ی توندڕه‌وی ده‌که‌ن نه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ یان دانانی میکانیزم بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردن.

سه‌رۆکی وڵاتی میسر داوا له‌ زانایانی ئاینیی وڵاته‌که‌ی ده‌کات تا پڕۆژه‌یه‌کیان هه‌بێت بۆ هێنانه‌ ئارای گۆڕانکاری له‌ ناو ئاینه‌که‌دا و هه‌روه‌ها داوای به‌رپاکردنی شۆڕشێکیش ده‌کات له‌ ناو ئاینی ئیسلامدا.

دکتۆر جه‌مال عه‌بدولجه‌واد، سه‌رۆکی نێوه‌ندی ئه‌لئه‌هرام بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی بنکه‌ له‌ قاهیره‌: له‌ جیهانی ئیسلامیدا ئاڕاسته‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ کرانه‌وه‌ و ڕیفۆرم کردن و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئاین تا له‌گه‌ڵ جیهانی هاوچه‌رخدا بگونجێت.

موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان: له‌ سه‌دا حه‌فتا و پێنجی ئاینی ئیسلام گرفتی نییه‌ له‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌.

دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌د، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی قاهیره‌: جیاکردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له‌و لێکدانه‌وانه‌ی بۆی ده‌کرێن هه‌نگاوی سه‌ره‌کیه‌ بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ و پێدانی به‌رگێکی هاوچه‌رخانه‌ به‌ ئاینه‌که‌.

ئێستا ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌ ئیسلامیه‌کان وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئه‌لقاعیده‌، تاڵیبان، بۆکۆ حه‌رام، جه‌ماعه‌ ئیسلامیه‌، له‌شکری تیبه‌ و چه‌ندانی تریش جیهانیان خستۆته‌ ئاشوبی جه‌نگه‌وه‌.

پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ ئایا ڕێبه‌رانی ئاینی ئیسلام له‌ جیهاندا چه‌ندێک ئاماده‌ن جیهان به‌ره‌و ئارامی و ئاسوده‌یی به‌رن و به‌ کرده‌وه‌ بیسه‌لمێنن وه‌ک ده‌ڵێن به‌ها به‌رز و پیرۆزه‌کانی ئاینی ئیسلام له‌ پێناو ئاشتی و سه‌روه‌ری مرۆڤدایه‌؟

به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ دکتۆر جه‌مال عه‌بدولجه‌واد، موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف، دکتۆر عه‌بدولعه‌لیم موحه‌مه‌د، ڕاپۆرتێکی ئاماده‌ کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG