به ملیۆنان دانهله چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی گۆڤاری شارلی ئیبدۆ فرۆشراوه.
له پاش ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر ئۆفیسی ئه‌م گۆڤاره له فه‌ڕه‌نسا و له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانانی ئه‌م گۆڤاره هه‌فتانه‌یه کوژران، کارمه‌ندانی تری گۆڤاره‌که بڕیاریان دا 3 ملیۆن دانه چاپ بکه‌نه‌وه.
شه‌یدا حیسامی ڕۆژنامه‌وانی ئازاد و دانیشتووی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت تا نزیکه‌ی کاژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی زۆر فرۆشتنی گۆڤاره‌که‌وه بڕیاریان دا 2 ملیۆن دانه‌ی تریش چاپ بکرێته‌وه و ده‌شڵێت پێشتر تیراژی ئه‌م گۆڤاره ته‌نها 60 هه‌زار دانه بووه و دارایی دامه‌زراوه‌که‌ش قه‌یرانی هه‌بووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، شه‌یدا حیسامی ده‌شڵێت ئه‌م زۆر فرۆشیه‌ی گۆڤاره‌که شتێکی ده‌گمه‌نه له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌ک گرنگی پێدرا که ئه‌وانه‌ی له ژیانیانیشدا ئه‌م گۆڤاره‌یان نه‌خوێندۆته‌وه ئه‌مڕۆ به په‌رۆشه‌وه له هه‌وڵی کڕینی گۆڤاره‌که‌دا بوون و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات په‌یوه‌ندی نییه به سه‌رله‌نوێ چاپکردنه‌وه‌ی وێنه کاریکاتێریهکانی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانانه‌وه به‌ڵکو زیاتر په‌یوه‌ندی هه‌یه به بڕوای فه‌ڕه‌نساییه‌کان به ئازدی ڕاده‌ربڕین و پاراستنی ئه‌و ئازادیه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: