جارێکی تریش باس له یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه دیموکراته‌که‌ی ئێران ده‌کرێته‌وه.
باس له پڕۆژه‌ی نوێ ده‌کرێت و ده‌شگوترێت ئێستا تێگه‌یشتنێک له نێو ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ردوو حیزب‌دا هه‌ن بۆ یه‌کگرتنه‌وه.
له نزیکه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه کۆبوونه‌وه‌کان له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا ده‌ستیان پێکردووه وه‌ک ده‌گوترێت بۆ یه‌کگرتنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ ههنگاوێکی کۆنکریتی به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا به‌دی ناکرێت.
ئه‌م هه‌واڵانه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه چه‌ندێک دروستن؟ کام پڕۆژه‌یه ده‌توانێت بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ئه‌م دوو حیزبه یه‌ک بخاته‌وه؟
ئایا پاساوێک ماوه‌ته‌وه که ئه‌م دوو حیزبه یه‌کنه‌گرنه‌وه؟
به گشتی ده‌توانرێت بگوترێت که زه‌مینه‌ی دروست بوون یان پێکهێنانی لایه‌نه سیاسیه‌کان له کوردستاندا به به شه جیاوازه‌کانیه‌وه هه‌مان زه‌مینه‌ی هاوبه‌شه و هه‌روه‌هاش لێره‌وه ده‌توانرێت بگوترێت دیارده‌ی دابهشبوونهکانیشیان هۆکاری هاوشێوه‌ن وه‌ک دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان، سه‌رچاوه‌کانی دارایی، چۆنیه‌تی سه‌پاندنی کاریگه‌رییه‌کانی تاکه‌کان و ...هتد
میوانی به‌رنامه:
کاوه ئاهه‌نگه‌ری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
هێنده‌ی ئه‌م دۆسێیه (دابه‌شبوون و یه‌کگرتنه‌وه) په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ردوو حیزبه دیموکراته‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه وه‌ک زۆرێک له چاو‌دێر جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی کێشه‌کان په‌یوه‌ندییان هه‌ن به ناکۆکیه‌کانی ناو چه‌مکه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هێنده کێشه‌یه‌کی ئایدیۆلۆژی قوڵ نییه که بگوترێت دابڕانێکی بێ یه‌کگرتنه‌وه به دوای خۆیدا بێنێت.
ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان یه‌کیان گرته‌وه ئایا هه‌موو کێشه و ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌ندامه‌کانیان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: