له‌پاش ڕووداوه‌کانی فه‌ڕه‌نسا، جارێکی تر توندڕه‌ویی ئیسلامی ده‌بێته‌وه بابه‌تی گه‌رم و گوڕی میدیاکان.
ئه‌م ڕووداوانه وه‌های له گه‌لی فه‌ڕه‌نسا کرد وه‌ک (دکتۆر نه‌زه‌ند به‌گیخانی) له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک نوسیویه:
"دوای هێرشە تێرۆریستەکەی پاریس بۆ سەر هەفتەنامەی شارلی ئێبدۆ، لە ماوەی یەک هەفتە ١٢٠ هەزار نوسخەی دەقێکی ڤۆلتێر بەناوی "وتار دەربارەی لێبوردن" فرۆشراوە. فەڕەنسیەکان بۆ تێگەیشتن لە قەیران و کارەسات لێژدەبنەوە بۆ ناو دەقی فەلسەفی و سەردەمی رۆشنگەری، لە دەرەوەی هەڵچوون و عاتیفە و وروژان فەزایەک دەدۆزنەوە بۆ تێگەیشتن، بۆ شڕۆڤە و لێکدانەوە و داڕشتنی گوتاری ئەقلانی و گفتوگۆی مەوزوعی."
نه‌زه‌ند به‌گیخانی ده‌نوسێت " هانا بردن بۆ توندوتیژی و تێرۆر، دەرکەوتەی تاکمەرجەعی و دابڕان و نامۆبوونە."
ڕێکخراوه تێرۆریستیه ئیسلامیه‌کان له ڕۆژئاوا خه‌ڵکی سیڤیڵ و بێ‌تاوان ده‌کوژن، به‌ڵام هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه نابینرێت، له ده‌مێکدا گه‌ر تاکه که‌سێک له ڕۆژئاوا باس له ئاینی ئیسلام بکات، ئه‌وا له جیهانی ئیسلامی‌دا چه‌ندان جۆری ده‌نگی ناڕه‌زایی بڵند ده‌کرێنه‌وه.
له ئاینی ئیسلامدا هاتووه کوشتنی مرۆڤێک یانی کوشتنی هه‌موو مرۆڤه‌کان
پرسیار له‌وه‌دایه ئایا توندڕه‌وانی ئیسلامی وه‌ک ئه‌لقاعیده یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر چ پره‌نسیپێکی شه‌ریعه‌ت سه‌ری خه‌ڵک ده‌بڕن ، کوشتنی خه‌ڵک حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن جا له ڕۆژهه‌ڵات بێت یان له ڕۆژئاوا؟
پارێزه‌ر به‌کر حه‌مه سدیق، له یه‌کگرتووی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌م دیارده‌یه که‌وتبێته ژێر کاریگه‌ریه‌کانی ئیسلامهتیهکی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌شڵیت ئه‌و جۆره فه‌رهه‌نگه جۆرێک له گوتاری سیاسی له ناوچه‌که‌دا داده‌ڕێژێت.
میوانی به‌رنامه:
ئامێد سلێمان، نوسه‌ر و شاره‌زای کاروباری ئیسلامی سیاسی.
ئایا ئاینی ئیسلام له قه‌یرانێکی هێنده قوڵدایه تا توندڕه‌ویی ئاینی هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی بۆ بدۆزێته‌وه؟
به‌لای زۆرێک له شیکه‌ره‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه پێویسته میانڕه‌وانی ئیسلامی ڕۆڵێکی گرنگ و به‌رچاو ببینن له ڕێگه‌گرتن و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی گوتاره توندڕه‌ویه‌که‌ی ئیسلام و باشتره کردنی وێناکانی ئیسلام له جیهاندا و سه‌لماندنی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی توندڕه‌وانی وه‌ک ئه‌لقاعیده یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نوێنه‌ری ئیسلام نین و ئه‌و توندڕه‌ویانه‌ی ئه‌و جۆره ڕێکخراوانه ده‌یکه‌ن له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلامدا یه‌کناگرنه‌وه. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له به‌رنامه‌ی "له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا" یه: