Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: پێویسته‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆیدابکات


دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

له‌ له‌نده‌ن وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 21 وڵات کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنی ستراتیژیه‌تی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و کورد بانگهێشتی ئه‌و کۆنفرانسه‌ ناکرێت.

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ ڕاگه‌یاندنێکی نوسراودا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌وبانگهێشت نه‌کردنه‌ ده‌رده‌بڕێت.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا جێی سه‌رنجه‌ له‌ کاتێکدا هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت لانی که‌م له‌ عێراقدا ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ به‌رنامه‌یی و ڕێکخراو شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات و ده‌شڵیت بانگهێشت نه‌کردنی کورد له‌و کۆنفرانسه‌ی له‌نده‌ندا یانیش له‌ هه‌ر کۆنفرانسێکی تری له‌و شێوه‌یه‌دا ئاماژه‌یه‌کی خراپه‌ به‌وه‌ی که‌ پێگه‌ی کورد له‌به‌رچاو ناگیرێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕێبوار ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات کاتێک ده‌خوازیت وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێگه‌ی خۆت بسه‌لمێنیت ئه‌وا پێویستت به‌ لۆبیه‌کی به‌هێز و کاریگه‌ر هه‌یه‌ و ده‌شڵێت چونکه‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌وڵه‌ت نییه‌ ئیدی مامه‌ڵه‌کردنیکۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی جۆرێک له‌ ئاڵۆزی به‌ دوای خۆیدا دێنێت و ئه‌م ڕه‌وشه‌ش بارێکی نادیاریی دروستکردووه‌ که‌ ناتوانن ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:20 0:00

XS
SM
MD
LG