شه‌ڕ له پارێزگای ئه‌نبار دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رده‌وامه و ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌ڵێت هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ماندوون.
کامه‌ران مه‌لا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت له سه‌دا حه‌فتاوپێنجی پارێزگای ئه‌نبار که‌وتۆته ده‌ست توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه و پێشتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه نه‌یده‌ویست هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری شه‌ڕه‌کان بن به‌ڵام ئێستا داوای به‌شداری ئه‌م هێزانه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و قورس بوونی شه‌ڕه‌کاندا و وه‌ک ئاماژه‌ی پێده‌کات مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش هه‌بووه له لایه‌ن تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، کامه‌ران مه‌لاحه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و عه‌شره‌تانه‌ش که شه‌ڕی توندڕه‌وان ده‌که‌ن و به‌رگری له زێدی خۆیان ده‌که‌ن له دوو عه‌شره‌ت زیاتر نین و وه‌ک ده‌ڵێت زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ڕومادی ده‌ربه‌ده‌رن و ده‌شڵێت پێویسته ئۆردوگای مه‌شق و ڕاهێنان بکرێته‌وه بۆ ئاواره‌کانی خه‌ڵکی ڕومادی و به تایبه‌تیش بۆ گه‌نجه‌کان بکرێنه‌وه چونکه وه‌ک ده‌ڵێت" ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی خۆی نه‌بێت که بجه‌نگێت ئه‌وا هه‌رگیز ناشێت به خه‌ڵکی تر ئازاد بکرێت."
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: