Accessibility links

موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمدا نین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نین به‌ نایاساییش وه‌ک جاری پێشوو درێژ بکرێته‌وه‌


موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود

کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێکی گشتی کۆتایی پێهات.

پێشتریش مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نه‌ به‌شداره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا کۆبۆته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان کۆبوونه‌وه‌که‌ فراوانتر کرابوو.

سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان جیاواز بووه‌ به‌هۆی هه‌ستیاری ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشیه‌وه‌ نه‌ک هه‌ر له‌ هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڵکو له‌ ناوچه‌که‌شدا و ده‌شڵێت یه‌کێک له‌ ته‌وره‌کانی له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسکرا سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ بۆ وڵاته‌و یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و چی له‌و سه‌ردانه‌دا باسبکرێت و چۆن بتوانرێت بزانرێت پاش په‌ره‌سه‌ندنه‌کان ڕه‌وشی ناوچه‌که‌ به‌ گشتی ڕووه‌ و کوێ ده‌چێت.

موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداری کورد له‌ شه‌ڕی موسڵدا ڕایه‌کی جیاوازی هه‌یه‌ به‌ڵام کاتێک باسه‌که‌‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ پێویسته‌ جیاوازی له‌ نێوان ناو شاری موسڵدا بکرێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای شاره‌که‌دا و ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ کوردی لێن مافی کورده‌ بچێت و به‌رگری لێبکات و ده‌ڵێت تا ئه‌و شوێنه‌ی سنوری کوردستانه‌ ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌دا بکات.

له‌سه‌ر پرسه‌کانی ده‌ستور و پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت دوو پرسی جیاوازن و پرسی ده‌ستور تایبه‌ته‌ به‌ ڕێکخستنی ماڵی کورد و دانانی به‌رنامه‌ و ڕێکخستنی یاساکانه‌ و ده‌شڵێت پێویست ناکات دۆسێی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پرسی ده‌ستوردا تێکه‌ڵ بکرێن چونکه‌ دوو دۆسێی جیاوازن.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستاندا کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:29 0:00

‌ ‌

XS
SM
MD
LG