ئه‌و کاته‌ی له بری داڕشتنی ڕسته و په‌ره‌گرافه‌کان، یان له‌بری تێکه‌ڵ کردنی موزیک و وشه‌کان، ڕه‌نگ ده‌بێته مه‌تریاڵه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌ربڕین و چنینه درامییه‌کان بۆ کرانه‌وه‌ی دیده و پرسیار کردن، ئه‌وجا ده‌بینرێت چۆن له یه‌ک کاتدا ڕه‌نگ ده‌ماندوێنێت و زاخاوی هزر ده‌دات.
ده‌شێت هونه‌رمه‌ندێکی شێوه‌کار ببینیت ئارامی لێ بتکێت، به‌ڵام کاتێک ده‌چێته خه‌ڵوه‌تی کارکردنیه‌وه له تابلۆیه‌کیدا هه‌ست ده‌که‌یت یاخیبونێکی گه‌وره و پیرۆز قامک و فڵچه‌که‌ی له نێو ڕه‌نگه‌کان و ته‌ختی تابلۆکه‌یدا دێنێت و ده‌بات.
ده‌شێت به‌لای زۆرێک له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌کاره‌وه ئه‌م ژانره هونه‌رییه وه‌ک شۆڕشێکی نه‌رم لێی بڕوانرێت که ڕه‌نگه‌کان و فڵچه ده‌بنه که‌ره‌سته و که‌ل و په‌له‌کانی شه‌ڕێک له پێناو داهێنان و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی باره باوه سواوه‌کان.
لای ئێمه‌ی کوردیش ئه‌گه‌ر باس له به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی ئه‌م هونه‌ره بکرێت به دڵنیاییه‌وه ناکرێت ئاماژه به هه‌وڵه ناوازه‌کانی مه‌دحه‌ت کاکه‌یی نه‌کرێت.
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار (مه‌دحه‌ت کاکه‌یی) له تابلۆکانیدا ده‌خوازێت جیهانی ڕه‌ش و سپی لێک جیا بکاته‌وه. له هه‌ر تابلۆیه‌کیدا چیرۆکێکمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه به خۆمان بزانین یان نا، ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌مانکاته به‌شێکی دانه‌بڕاو له تابلۆکانی.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان به‌رده‌وام وه‌ک چۆن دوور ده‌ڕوانێت ئاوه‌هاش له خۆ نوێکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییدا ده‌ژی، نوێبوونه‌وه له پێناو هونه‌رێکی هاوچه‌رخانه‌ی ڕه‌سه‌ندا.
به ورد بوونه‌وه له تابلۆکانی (مه‌دحه‌ت کاکه‌یی) خێرا گوێت له دیالۆگی ڕه‌نگه‌کان ده‌بێت، دیالۆگێکی جیاوازه، هه‌ر دوو یان سێ ڕه‌نگ ژیاریانه له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێن.
سه‌باره‌ت به تابلۆی (مه‌رگی ڕوناکی) نوسه‌ر و بیریار (سه‌ردار عه‌زیز) ده‌نوسێت "ئه‌گه‌ر یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی هونه‌ر خوڵقاندنی دونیایه‌یه‌ک بێت که نیه، ئه‌وا ئه‌م تابلۆیه وێنه‌ی دونیایه‌ک ئه‌کێشێ که نامێنێ. مه‌دحه‌ت به ڕه‌نگی ساده و ساکار تراژیدیاک وێنائه‌کات که ڕه‌نگه له گه‌وره‌یی و ئاڵوزیا ته‌نها به‌م ساکاریه ده‌رببرێت."
ئایا (مه‌دحه‌ت کاکه‌یی) توانیویه‌تی به ڕه‌نگه‌کانی هه‌موو ئه‌ندێشه‌کانی خۆی نومایشت بکات؟
ئایا بینه‌رانی بیانی له پێشانگاکانی (مه‌دحه‌ت کاکه‌یی) توانیویانه وه‌ک بینه‌رێکی کورد له په‌یامه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده تێبگه‌ن؟
شێوازه جیاوازه‌که‌ی کارکردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده چیمان پێ ده‌ڵێت، یاخیبونه یان گه‌ڕانه بۆ جیهانێک له ئارامی؟
هونه‌رمه‌ند (مه‌دحه‌ت کاکه‌یی) له به‌رنامه‌ی ( ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: