له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که باسده‌کرێت هاوکاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوهه‌ڵوێستیه‌ک له نێوان عێراقیه‌کاندا هاتۆته ئاراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هێشتاش دۆسێی ئاشته‌وایی عێراقیه‌کان ئاماده‌یی نییه له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ده‌شێت یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئه‌وه بێت لایه‌نی سوننه له عێراقدا ڕێبه‌رێکیان نییه بتوانرێت بگوترێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو سوننه ده‌کات و ده‌شڵێت فاکته‌ری تریش هه‌ن له‌وانه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان سه‌ر به شوێنێکی ترن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین ده‌ڵێت ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه کاتییه و تا ئه‌و کاته به‌رده‌وام ده‌بێت که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له وڵاته‌که‌دا ده‌رده‌کرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: