که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفال له خۆپیشاندانێکدا ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان به‌رز ده‌که‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به بڕێارێک بۆ گواستنه‌وه‌ی شوێنی کاردکردنی دادوه‌ر هاوژین حامد.
پێشتر دادوه‌ر هاوژین بڕیاری ده‌ستگیرکردنی تاوانبارانی ئه‌نفالی مۆرکردبوو.
ژیار موحه‌مه‌د، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر متمانه‌یه‌ک نه‌بێت بۆ پاراستنی پیرۆزیی دادگا و دادوه‌ران ئیتر چ مانایه‌ک بۆ بوونی دادگا ده‌مێنێته‌وه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر دادوه‌ر یاسا جێبه‌جێنه‌کات و پارێزه‌ران مافی یاسایی نه‌پارێزن ئیتر کێ ده‌یکات و یاسامان بۆ چییه.
پارێزه‌ر ژیار باسیش له‌وه ده‌کات ئایا له‌مه‌ودوا چ متمانه‌یه‌ک هه‌یه بۆ هه‌ر دادوه‌رێک که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن ده‌رده‌کات وه‌ک هه‌مان ئه‌م دۆسێیه‌ی دادوه‌ر هاوژینی لێنه‌یه‌ت و ده‌شڵێت دادوه‌ر هاوژین وابه‌سته‌ی سوێنده یاساییه‌که‌ی خۆی بووه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی دادوه‌ر هاوژین کردوویه‌تی په‌یوه‌ندی هه‌یه به ژیانی زیاتر له 182 هه‌زار که‌س و به زیاتر له 5 هه‌زار گوندی خاپوورکراوه‌وه هه‌یه و له به‌رامبه‌ردا له شوێنی کارکه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه و ده‌نێردرێت بۆ شوێنێکی تر و متمانه‌ی پارێزراوی ده‌درێت به تاوانبارانی ئه‌نفال.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ژیار موحه‌مه‌د ده‌ڵێت به‌داخه‌وه تا کاتی ئه‌م وتووێژه هێشتا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه هه‌رچه‌نده هه‌ر که‌سێک له‌م هه‌رێمه‌دا سوێندی یاسایی خواردبێت به‌رپرسه له به‌رامبه‌ر پێشێلکردنی یاسا و دۆسێکه‌ی دادوه‌رهاوژين و گله‌ییش له دادوه‌رانی سلێمانی ده‌کات و ده‌ڵێت له گردبوونه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی پارێزه‌راندا هیچ دادوه‌رێک بۆ پشتیوانی دادوه‌ر هاوژین به‌شداریی له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌کرد و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی پێری به‌سه‌ر (دادوه‌ر حوسه‌ین) و دوێنێ به‌سه‌ر (دادوه‌ر هاوژین) و ئه‌مڕۆش به‌سه‌ر (دادوه‌ر ئازاد) دا هاتووه وه‌ک ده‌ڵێت به دووری نازانێت سبه‌ی خراپتر به‌سه‌ر دادوه‌ره‌کانی تردا بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: