په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2016 ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێته مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری شیعه‌کانی عێراق.
وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌و کۆمه‌که له‌شکرییه‌ی ئه‌مریکا بۆ عێراقی ته‌رخان کردووه له نێو یه‌کێک له‌و به‌ندانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا هۆکارێکه بۆ دابه‌ش بوونی عێراق.
عالیه نوسه‌یف جاسم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که عێراق به خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له‌م په‌سه‌ندکردنه‌ی بودجه و دابین کردنی کۆمه‌ک ده‌کات بۆ له‌شکر و گه‌لی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت عێراقیه‌کانی دووچاری سه‌رسوڕمان کردووه که خراونه‌ته سه‌ر وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش شێوازی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و عه‌ره‌بی سوننه‌دا.
عالیه نوسه‌یف ده‌ڵێت له ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق خه‌ریکی ده‌رکردنی بڕیارێکه که دواتر ده‌کرێته به‌رنوسی یاسایه‌ک که ڕێ له وه‌ک ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا ده‌گرێت له‌و جۆره وردهکاریانهدا و ده‌شڵێت ئه‌مریکا به‌م هه‌ڵوێسته‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی پێشێلکردووه، واته ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان وڵاتان ڕێکده‌خات له ده‌مێکدا ئه‌مریکا خۆی به سه‌رپه‌رشتیاری دیموکراسی و خۆی به پێشه‌نگی دیموکراسی داده‌نێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عالیه نوسه‌یف جاسم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: