بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی شاندێک سه‌ردانی واشنتۆن بکات و له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا کۆ ببێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم پاش سه‌ردانه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه بۆ واشنتۆن و هاوکاتیشه له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌کانی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کرێن.
هه‌ر ته‌نها به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له‌وه‌ی که به (په‌یوه‌ندیه‌کانی کورد و ئه‌مریکا) ناودێر ده‌کرێت ده‌سبه‌جێ ئه‌وه ده‌بینرێت به‌رده‌وام ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌ژێر کاریگه‌رییه‌کانی به‌غدا – ئانکه‌ره‌دا بووه.
به‌ڵێ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا به تایبه‌تیش له ساڵی 2003 وه‌ژماره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نێوان گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی کورد و ئه‌مریکاییدا کراون به‌ڵام تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌م کۆبوونه‌وه ڕاسته‌وخۆیانه نه‌بوونه‌ته مایه‌ی گۆڕانێکی ئه‌گه‌ر که‌مێکیش بێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌مریکا و کورد له شوێنێکی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا جێیه‌کی بۆ دابنرێت، هه‌روه‌هاش نه‌بوونه‌ته مایه‌ی گۆڕانکاری له دیدگای ژیۆپۆڵۆتیکی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که.
له‌م قۆناغه‌دا بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت کاتێک باس له‌م په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن ده‌کرێت ناکرێت ڕۆڵی ئێران نادیده بگیرێت، به‌تایبه‌تیش له‌و کاریگه‌ریانه‌ی تاران هه‌یه‌تی له ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌هاش له‌و لێک‌نزیک بوونه‌وه‌یه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن.
میوانی به‌رنامه:
دکتۆر موحه‌مه‌د جه‌لال مه‌جید، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان.
شه‌ڕی دژی تێرۆر و به تایبه‌تیش شه‌ڕه‌کانی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فاکته‌ری هاوبه‌شی ناو هه‌موو هاوکێشه سیاسی و ئاسایشیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
زۆرێک له وڵاتانی ناوچه‌که ئه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه به دوژمنی هاوبه‌ش ناودێر ده‌که‌ن، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به هه‌مان شێوه‌یه و کوردیش له ڕۆژئاوا شه‌ڕێکی گه‌وره ده‌کات دژی ئه‌م ڕێکخراوه تێرۆریستیه وله باشوری کوردستانیشدا به‌ره‌یه‌کی دوورودرێژی شه‌ڕی هه‌س له شنگاله‌وه بۆ خانه‌قین و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش یارمه‌تیده‌ری کوردن بۆ سنوردار کردنی جموجۆڵه‌کانی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ئه‌وجاش له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی ئه‌م ڕیکخراوه تێرۆریستیه.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا کورد که ئه‌م به‌ره دووروو درێژه‌ی هه‌یه له‌م شه‌ڕه جیهانیه‌دا دژی تێرۆر ده‌توانێت کۆتوبه‌نده‌کانی (تاران- به‌غدا- ئانکه‌ره) بشکێنێت و ببێته خاوه‌ن په‌یوه‌ندیه‌کی دۆکیۆمێنتکراو له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا؟
ئایا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و کورد له ژێر کاریگه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی واشنتۆن و به‌غدادایه؟
ئایا پێویسته کورد چ داوایه‌کی له واشنتۆن هه‌بێت؟ هه‌ر به ته‌نها داوای کۆمه‌کی له‌شکریانه؟
ئایا په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێم و ئه‌مریکا هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌ڕی دژی تێرۆره یان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هه‌ن له نێواندا؟
ئه‌مریکا چه‌ندێک له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا بایه‌خ به دۆسێکانی مافی مرۆڤ و ئازادیه‌کان ده‌دات له هه‌رێمی کوردستاندا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) یه: