Accessibility links

ئارێز عه‌بدوڵا: عه‌لی ئه‌لئه‌دیب ده‌ڵێت با ئه‌مریکا هاوکاریمان بکات به‌ڵام هاوکاری کورد و سوننه‌ نه‌کات


ئارێز عه‌بدوڵا
ئارێز عه‌بدوڵا

فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 5 شه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنی بڕیارێک به‌ مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن وه‌ک ده‌گوترێت له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2016 ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دێت که‌ له‌ یه‌کێک له‌ به‌نده‌کانیدا کۆمه‌کی دارایی بۆ عێراق دابین کراوه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک مه‌رجدا که‌ یه‌کێکیان بره‌ودانه‌ به‌ ئاشته‌وایی له‌ وڵاته‌که‌دا.

کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ هیچ ئه‌نجامێک کۆتایی پێهات و دواخراوه‌ بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌، پاش ئه‌وه‌ی مشتومڕێک له‌ نێوان ئه‌ندامێکی کوردی په‌رله‌مان (ئارێز عه‌بدوڵا)و ئه‌ندامێکی شیعه‌ی په‌رله‌ماندا (عه‌لی ئه‌لئه‌دیب) دروست ده‌بێت.

ئارێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌لی ئه‌لئه‌دیب به‌ بچوکی له‌ کوردی ڕوانیوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ فێدراڵیش گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکیه‌ و ئه‌مریکا ده‌مێکه‌ داوا ده‌کات عێراق دابه‌ش بکرێت و وه‌ک به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت داوای ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌لئه‌دیب کردووه‌ و لێی پرسیوه‌ ئایا تۆ له‌گه‌ڵ فێدراڵیت یان نا؟ و ئایا تۆ دژی دروستکردنی هه‌رێمیت وه‌ک له‌ ده‌ستوردا هاتووه‌؟ ئیتر نه‌یتوانی وه‌ڵام بداته‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت وتی "یارمه‌تی ئه‌مریکامان ناوێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ عه‌لی ئه‌لئه‌دیبی گوتووه‌ "زۆر چاکه‌ با ئه‌مریکا یارمه‌تی کورد نه‌دات به‌ڵام کاتێک ده‌توانیت ئه‌و قسه‌یه‌ بکه‌یت که‌ حکومه‌تی عێراق ئه‌رکه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ جێبه‌جێبکات ئه‌وجا ده‌توانیت ئه‌و قسه‌یه‌ بکه‌یت."

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:26 0:00

XS
SM
MD
LG