تێگه‌یشتن له شیعر هه‌روا کارێکی سانا نییه بتوانرێت به بێ وردکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌قێک بکه‌ویته ناو ژینگه‌ی شیعره‌که و لێکدانه‌وه‌کانی خۆتی بۆ بکه‌یت.
ئه‌ی که‌واته ده‌بێت که‌سێکی شاعیر کاتێک به‌رپرسیارێتیه‌کانی شیعر له ئه‌ستۆ ده‌گرێت چه‌ندێک ماندوو بێت تا ده‌قێکی نوێ ده‌نوسێت و به به‌رگێکی هاوچه‌رخانه و هه‌روه‌ها ڕه‌سه‌نانه‌ش ده‌یخاته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی خۆی.
نوسینی ده‌قه شیعریه‌کان سانا نابن گه‌ر نه‌توانرێت له ژیاری شیعردا ژینگه‌یه‌کی به‌رین پێکبهێنرێت، ژینگه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وه ڕژده‌کان و به‌رهه‌م هێنانی پرسیاره جوان و بابه‌تیه‌کانی ڕۆژگار.
کاتێک کۆمه‌ڵه شیعری (ژنێک ده‌ناسم) م خوێنده‌وه ، یه‌کێک له‌و سه‌رنجانه‌ی له‌لام دروست بوو، ئاماده‌یی ململانێکان بوو له ده‌قه‌کاندا بۆ نمونه مه‌رگ و ژیان، به‌رده‌وامی و کۆتایی، عه‌شق و ئاسوده‌یی، چاوه‌ڕوانی و پێکگه‌یشتن، و هه‌روه‌هاش ناسکی شیعره‌کانیش کاتێک شاعیر خه‌مه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کان شانه ده‌کات و ژانه‌کانی خۆی و کۆمه‌ڵگا ستهمدیدهکهشی شه‌ن و که‌و ده‌کات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئهمانهشدایهکێک له‌و پرسیارانه‌ی له‌لام دروست بوو ئێجگار دوور بوو له هونه‌ری شیعر.
چۆن ئه‌م که‌سه سیاسیه ده‌توانێت له یه‌ک کاتیش‌دا شاعیر بێت؟
بۆخۆم (جه‌لیل ئازادیخواز) م وه‌ک سیاسیه‌ک و پێشمه‌رگه‌یه‌کی نێو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناسیوه و ژماره‌یه‌ک وتووێژی سیاسیشم هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئازیخوازدا.
کاتێک پیاسه‌یه‌کی نه‌رم به نێو ئه‌م شیعرانه‌ی ناو دیوانی (ژنێک ده‌ناسم) دا ده‌که‌م هه‌ست به ئێواره‌یه‌کی خه‌مناک و شه‌قامێکی دوور و درێژی مه‌ینه‌تی و چاوه‌ڕوانی ده‌که‌م، ئه‌مه وه‌نه‌بێت له‌م گه‌شته نه‌رمه‌دا به‌و دیوانه جوانه‌دا شوێن نه‌مابێت بۆ حه‌وانه و تێڕوانین له ئاینده و ده‌رکه‌وتنی ئاسۆی نوێ.
ئایا جه‌لیل ئازادیخواز به شاعیرێکی سیاسی ناودێر بکرێت یان به سیاسیه‌کی شاعیر؟
کامیان زیاتر کاریگه‌رییان به‌سه‌ر جه‌لیل ئازادیخوازه‌وه هه‌یه شیعر یان سیاسه‌ت و کامیانیشی خستۆته پێش ئه‌وی تریانه‌وه؟
کاتێک که شیعر پڕ بێت له ئیستاتیکا (جوانکاری) و موزیک چۆن له‌گه‌ڵ جه‌جاڵی قسه زبر و داوه سیاسیه‌کاندا یه‌کده‌گرنه‌وه؟
جه‌لیل ئازادیخواز له به‌رنامه‌ی (ژیان له فه‌رهه‌نگدا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه: