Accessibility links

نازم عومه‌ر: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و تێرۆر عێراق پێویستی به‌ هاوکاری هه‌موو لایه‌که‌ به‌تایبه‌تیش کۆماری ئیسلامی ئێران


 نازم عومه‌ر
نازم عومه‌ر

سه‌رۆکی عێراق به‌سه‌ردانێک ده‌گاته‌ تاران به‌مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیدا سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌که‌ و هه‌روه‌هاش ئه‌و دۆسێیانه‌ی تایبه‌تن به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و تارانه‌وه‌.

دکتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆکی عێراق دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌یشته‌ تاران و ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌غدا.

نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ تاران ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاستێکی باشیشدایه‌ و پێویست ده‌کات به‌رده‌وام سه‌ردانی شانده‌کان هه‌بن وه‌ به‌ گرنگیش ناودێریان ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت بۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

‌دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ تاران له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێراندا کۆبۆته‌وه‌ و وه‌ک له‌ میدیاکانی ئێرانیدا باس کراوه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وتووێژ له‌سه‌ر دۆسێی یه‌مه‌ن و ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ کراوه هێنده‌ باس له‌ دۆسێکانی تایبه‌ت به‌ عێراق نه‌کراون.

نازم عومه‌ر ده‌ڵێت وه‌زیره‌کانی ئه‌ندام له‌ شاندی عێراقیدا هه‌ر یه‌که‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی کاریان له‌سه‌ر دۆسێی عێراق کردووه‌ و سه‌رۆکی عێراقیش له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌که‌دا باس له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوچه‌که‌ کراوه‌ و ناوچه‌که‌ش هه‌ر ته‌نها عێراق نییه‌ به‌ ته‌نیا.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ کاروباری عێراقدا به‌ڕێز عومه‌ر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ندێک هاوکاری کردن و پشتیوانی کردن به‌ ده‌ستێوه‌ردان لێکده‌ده‌نه‌وه‌ و ئه‌گه‌ریش وه‌ها بیری لێبکرێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی ئه‌مریکا و خه‌ڵکی به‌ریتانیا کراون به‌ ڕاوێژکار و به‌ریتانی و ئه‌ڵمانی و تورکی هه‌موو له‌ عێراقدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ستێوه‌ردان بێت ئه‌وا یانی هه‌موویان ده‌یکه‌ن.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نازم عومه‌ر، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ تاران کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:09 0:00

XS
SM
MD
LG